گڵۆپه‌كان دیسان داگیرساونه‌ته‌وه له ماڵەکانی زۆر به‌شی پارێزگای نه‌ینه‌وادا، له‌نێویاندا هه‌ندێك گه‌ڕه‌كی موسڵ ، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی كاره‌با بۆ ئەو ناوچانه، به‌رپرسانی عێراقی به دیارونایان وت.
وتیان دوای ده‌رپه‌ڕاندنی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) زۆر له به‌شه رزگاركراوه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا ئێستا خراونەتەوە سه‌ر تۆڕی كاره‌بای نیشتمانی.
حكومه‌تی عێراقی هه‌ندێك فه‌رمانی ده‌ركردووه بۆ هه‌موو فه‌رمانگه خزمه‌تگوزاریه‌كان بۆ خستنه‌وه‌گه‌ڕی خزمه‌تگوزاریه‌كانی وه‌ك كاره‌با و ئاو و ئاوه‌ڕۆ له‌و ناوچانه‌دا .
خزمه‌تگوزاریه ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ییه‌كانیش ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی حكومه‌تی خۆجێیی كه رێخۆشده‌كات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی دانیشتوانه ئاواره‌بووه‌كه و كۆمه‌ككردنی ئه‌وانه‌ی له ماڵه‌كانیاندا مابوونه‌وه له‌كاتی شەڕەکەدا.
چاكردنه‌وه‌ی هێڵه‌كانی كاره‌با
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌با، موسعه‌ب موده‌ریس، به دیارونای وت وه‌زاره‌ته‌كه ده‌ستیكردووه به دابینكردنی كاره‌با بۆ گه‌ڕه‌كه رزگاركراوه‌كان له‌سه‌ره‌تای كانونی یه‌كه‌مەوە دوای كه‌وتنه‌وه‌گه‌ڕی هێڵی كاره‌بای به‌نداوی موسڵ.
موده‌ریس وتی: "هێڵه‌كه له‌كاركه‌وتبوو له‌وكاته‌وه‌ی له‌لایه‌ن داعشه‌وه كرابووه ئامانج، به‌ڵام كارمه‌ندانی ئه‌ندازیاری و ته‌كنیكی له به‌ڕێوبه‌رایەتی گشتی كاره‌با له به‌شی باكوری پارێزگاكه توانییان چاكیبكه‌نه‌وه و بیخه‌نه‌وه‌گه‌ڕ."
وتیشی ئه‌و كاره‌بایه‌ی دابینكراوه بۆ ناوچه رزگاركراوه‌كان به 100 مێگاوات ده‌ستیپێكردووه و ئەشکرێت بگاته 800 مێگاوات، به‌پێی توانای به‌رهه‌مهێنانی وێستگه‌ی كاره‌بای به‌نداوی موسڵ.
هه‌روه‌ها كاره‌با دابینكراوه بۆ نه‌ینه‌وا له وێستگه‌كانی تریشه‌وه كه زیانیان پێنەگەیشتبوو له ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازیه‌كاندا، له‌وانه وێستگه‌ی كاره‌بای گه‌یاره.
به‌ڕێوبه‌ری وێستگه‌كه، مه‌نسور حه‌سه‌ن محه‌مه‌د، به دیارونای وت كارمه‌ندانی ئه‌ندازیاری و ته‌كنیكی توانییان وێستگه‌كه بخه‌نه‌وه‌گه‌ڕ دوای چاكرده‌نه‌وه‌ی له مانگی كانونی یه‌كه‌مدا.
ناوبراو وتی دووان له یه‌كه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی وێستگه‌كه، هه‌ریه‌كه‌ی به توانای به‌رهه‌مهێنانی 125 مێگاواته‌وه، ئێستا كارده‌كه‌ن.
وتیشی: "سیستمی عه‌مباركردنی وزه و پڕكردنه‌وه‌ی به‌ئه‌ندازه‌ی جۆراوجۆر زیانیان پێگه‌یشتبوو." ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه ئه‌مانه له‌وكاته‌وه به‌ته‌واوی چاككراونه‌ته‌وه به به‌كارهێنانی شاره‌زایی ناوخۆ و ئه‌و كه‌ره‌سانه‌ی له ناوخۆدا به‌ده‌ستده‌هێنرێن.
هه‌روه‌ها وتی دوای كه‌وتنه‌وه‌گه‌ڕی، وێستگه‌ی گه‌یاره ده‌ستیكرد به دابینكردنی كاره‌با بۆ چه‌ندین وێستگه‌ی ناوه‌ندیی تر له میشراق و گه‌یاره و شه‌رگات.
وتی: "كاره‌با ده‌گاته زۆر ناوچه‌ی تر ئه‌گه‌ر به‌شه وزه‌ی زیاتر بۆ وێستگه‌كه دابینبكرێت له پاڵاوگه‌كه‌ی نزیكی گه‌یاره‌وه."
كاره‌با بۆ كه‌مپه‌كانی ئاواره‌بووان
حكومه‌تی ناوخۆیی نه‌ینه‌وا به‌په‌رۆشه‌وه‌یه بۆ دابینكردنی كاره‌با، هه‌رچه‌نده به‌شێوه‌یه‌كی كاتییش بێت، بۆ كه‌مپه‌كانی ئاوه‌ره‌بووان له‌نزیكی موسڵ كه زیاتر له 150,000 كه‌س په‌نایان بۆ بردوون.
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، خه‌ڵه‌ف حوده‌یدی، به دیارونای وت حكومه‌تی خۆجێی به‌مدواییانه موه‌لیده‌یه‌كی به توانای 250 مێگاوات بۆ كه‌مپی جه‌دعه دابینكرد تا كۆمه‌كی دانیشتوانی كه‌مپه‌كه بكات بۆ پڕکردنەوەی پێداویستیه‌كانیان.
حوده‌یدی وتی: "موه‌لیده‌كه كاره‌با بۆ 1,000 چادر له كه‌مپه‌كه‌دا دابینده‌كات و پێویستی زۆربه‌ی سه‌رنشینان به كاره‌با پڕده‌كاته‌وه، له‌وانه گڵۆپ و خستنه‌گه‌ڕی ژماره‌یه‌ك ئامێری پچوك."
وتیشی دابینكردنی كاره‌با و سوته‌مه‌نی بۆ كه‌مپه‌كه كۆمه‌كی خێزانه ئاواره‌بووه‌كان ده‌كات تا به‌رگه‌ی ئه‌و بارودۆخه ناهه‌مواره بگرن كه رووبه‌ڕووی بوونه‌ته‌وه، تا ئه‌وكاته‌ی ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه گه‌ڕه‌كه‌كانیان كاتێك رزگاربكرێن و ئه‌مینبكرێن له‌لایه‌ن هێزه‌كانی عێراقه‌وه.