گروپە ئۆپۆزسیۆنەکان لە پارێزگای ئیدلیبی سوریا چوارشەممە (1 ئاب) پێکهێنانی هاوپەیمانێتییەکی نوێیان راگەیاند لهكاتێكدا سەرۆك بەشار ئەسەد چاویبڕیوهته ئەو ناوچەیەی باکوری رۆژئاوا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.
بەرەی رزگاریی نیشتمانی پێكدێت لە یەکگرتنی گروپە ئیسلامیەکانی ئەحرار شام و نورەدین زینکی لەگەڵ چوار باڵی ئۆپۆزسیۆن.
لەگەڵ ئەمەشدا هاوپەیمانێتیەکە هێزه باڵادەستهكهی ئیدلیب لهخۆناگرێت -- هاوپەیمانێتی توندڕەوی تەحریر شام.
هاوپەیمانێتیەکە چوارشەممە لەلایەن ئەحرار شام و نورەدین زینکییەوە راگەیهندرا کە پێشتر لەژێرناوی بەرەی رزگاریی نیشتمانیدا یەکیانگرتبوو.
وتەبێژی هاوپەیمانێتیەکە، ناجی ئەبو حەزیفە، بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت یەکێك لە ئامانجەکانی هاوپەیمانێتیە نوێیەکە "راگرتنی هەموو هەوڵەکانی رژێم دەبێت لە پێشڕەویکردن" بەرەو ناوچەکانی ئۆپۆزسیۆن.
پارێزگای ئیدلیب کە لەڕووی ستراتیژییەوە گرنگە، سنوورێکی لەگەڵ توركیایه كه پشتگیری له ئۆپۆزسیۆن دهكات و لەتەنیشت لازقیەشهوهیه کە پێگەیەکی بەهێزی رژێمە لەسەر دەریای ناوەڕاست.
ئیدلیب دوایینه له چوار هەرێمی "هێورکردنەوە" کە زلهێزەکانی جیهان لەسەری رێکەوتن لە 2017، کە شەڕکەرانی ئۆپۆزسیۆن هێشتا ئامادەییهكی زۆریان تێیدا ههیه.
شەڕکەرانی ئۆپۆزسیۆن و مەدەنیهكان کە بەپاس لە سێ هەرێمەکەی ترهوه هێنرانە دەرەوە کاتێك شکستیانهێنا بەرامبەر حکومەت، گوێزرانهوه بۆ ئیدلیب کە ژمارهی دانیشتوانەکەی بهرزبووهوه بۆ نزیکەی 2.5 ملیۆن.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیای روسی، ئەسەد هەفتەی رابردوو وتی ئیدلیب کاری لەپێشینەی داهاتووی حکومەتە. بەڵام روسیای هاوپەیمانی رژێم سێشەممە ئەگەری هێرشێکی سەرەکیی بۆسەر پارێزگاکە رەتکردەوە.