هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

تەحریر شام دەستدەگرێت بەسەر ناوچه‌ گوندنشینه‌كانی حەلەبدا له‌ خۆرئاوا

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

ئەندامانی تەحریر شام دەبینرێن لە گوندی عوەیجل لە دەوروبەری باشوری ئیدلیب دوای کشانەوەی نورەدین زەنکی. [خاوەنی وێنە: هەیسەم ئیدلیبی]

ئەندامانی تەحریر شام دەبینرێن لە گوندی عوەیجل لە دەوروبەری باشوری ئیدلیب دوای کشانەوەی نورەدین زەنکی. [خاوەنی وێنە: هەیسەم ئیدلیبی]

لە چەند رۆژی رابردوودا، تەحریر شام توانیوێتی ناوچەکانی ژێردەستی خۆی لە دەوروبەری پارێزگای حەلەب و ئیدلیب فراوانبکات لەسەر حسابی ژمارەیەك گروپی ئۆپۆزسیۆنی دیکەی سوریا کە ناوچەکەیان له‌ژێرده‌ستدا بوو، چالاکوانێکی سوری وتی.

چالاکوانێكی ناوچەکە، هەیسەم ئیدلیبی، بە دیارونای وت ئەو هاوپەیمانێتیە توندڕەوە لەئێستادا کۆنترۆڵی ناوچه‌ گوندنشینه‌كانی حەلەب ده‌كات له‌ خۆرئاواو چەندین ناوچەی دیکەش لە باکوری پارێزگاکە، لەگەڵ کەنارەکانی دەرەوەی پارێزگای ئیدلیب.

ئەو شەڕەی چەند رۆژێك لەمەوبەر دروستبوو لە ناوچه‌ گوندنشینه‌كانی حەلەب له‌ خۆرئاوا لەنێوان تەحریر شام و نورەدین زەنکیدا بووە هۆی ئەوەی تەواوی ناوچەکە بکەوێتە ژێردەستی تەحریر شام و ئەندامانی نورەدین زەنکی بکشێنەوە.

وتی تەحریر شام لە دەوروبەری حەما و ئیدلیبیش ناوچەکانی ژێردەستی خۆی فراوانکرد و چووە ناو شاری ئەتاریبی پارێزگای حەلەبیشه‌وه‌ له‌ خۆرئاوا دوای ئەوەی گەمارۆیدا و هەڕەشەی هێرشکردنە ناوی کرد.

ئەو تانکانەی لەلایەن نورەدین زەنکیەوە جێهێڵێراون له‌ ناوچه‌ گوندنشینه‌كانی حەلەب له‌ خۆرئاوا دەبینرێن دوای ئەوەی چەکدارانی لە ناوچەکە کشانەوە. [خاوەنی وێنە: هەیسەم ئیدلیبی]

ئەو تانکانەی لەلایەن نورەدین زەنکیەوە جێهێڵێراون له‌ ناوچه‌ گوندنشینه‌كانی حەلەب له‌ خۆرئاوا دەبینرێن دوای ئەوەی چەکدارانی لە ناوچەکە کشانەوە. [خاوەنی وێنە: هەیسەم ئیدلیبی]

ئەندامانی تەحریر شام دەبینرێن لە شاری ئەتاریب دوای ئەوەی گەمارۆکەیان وایکرد گروپە چەکدارەکانی دیکە بکشێنەوە. [خاوەنی وێنە: هەیسەم ئیدلیبی]

ئەندامانی تەحریر شام دەبینرێن لە شاری ئەتاریب دوای ئەوەی گەمارۆکەیان وایکرد گروپە چەکدارەکانی دیکە بکشێنەوە. [خاوەنی وێنە: هەیسەم ئیدلیبی]

رێکەوتنی ئاگربەست کرا لەنێوان ئەو گروپانەی شارەکەیان لەژێردەستدا بوو لەگەڵ تەحریر شام، بەڵام تەحریر شام چووە ناو شارەکە و سوارئه‌لشام و بەیرەق ئیسلام کشانەوە.

ئیدلیبی وتی بەگوێرەی رێکەوتنەکە، چەکدارانی ئەم دوو گروپە گوێزرانەوە بۆ ناوچەی عەفرین.

شەڕەکە زیاتر لەنێوان تەحریر شام و ئەو گروپانەدا بوو کە سەر بە بەرەی رزگاری سوریابوون کە ئێستا چەند پێگەیەکی کەمی لەژێردەستدا ماوە لە باکوری سوریا دوای فراوانخوازیی ئەمدواییانەی هاوپەیمانێتیەکە.

بەرەی رزگاری سوریا لە ململانێدایە

ئیدلیبی وتی بەهۆی شەڕی ئەمدواییەوە، بەرەی رزگاری سوریا -- كه‌ گروپێکە پێکهاتووە لە نورەدین زەنکی و ئەحرار شام، لەگەڵ لایەنی ئۆپۆزسیۆنی دیکە -- زۆربەی هێزی خۆی لەدەستداوە.

تەحریر شام سوربوو لەسەر ئەوەی نورەدین زەنکی و هەموو گروپەکانی دیکە چەکە مامناوەند و قورسەکانیان رادەستبکەن لەبەرامبەر به‌ رێپێدانیان به‌ کشانەوە بۆ ناوچەی عەفرین.

وتی: "هەندێك لە ئەندامانی نورەدین زەنکی پێشنیازەکەی تەحریر شامیان په‌سه‌ندکرد بۆ چوونە ناو ریزەکانیانەوە، لەکاتێکدا زۆرینەیان بڕیاری کشانەوەیان دا کاتێك گروپەکە هەڵوەشایەوە."

ئیدلیبی وتی لە باشوری ئیدلیب، رێککەوتنێك ئەنجامدرا لەنێوان ئەحرار شام و سوقور شامدا کە داوای رادەستکردنی هەندێك ناوچەی کەناری خۆرهەڵاتی شاری مەعەرەت نوعمانی دەکرد بە تەحریر شام.

وتیشی ئەمانە پێکهاتبوون لە گوند و شارۆچکەکانی حەراکی، جەرجناز، غەدفە، تەلمەنس و ئاماژەیکرد بەوەی "تەحریر شام سووربوو لەسەر دەستبەسەراگرتنی چەند شار و ناوچەیەکی دیاریكراو، بەتایبەتی مەعەرەت نوعمان و ئەریحا".

ئیدلیبی وتی بەرەی رزگاری سوریا ماوەیەکە هەوڵی ئەنجامدانی رێکەوتنی هاوبەش دەدات بۆ بەڕێوەبردنی هاوبەشی ئەم ناوچانە، "لەکاتێکدا تەحریر شام سووربوو لەسەر بەتەواوەتی کۆنترۆڵکردنیان".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500