هێزه‌كانی عێراق چوار هێرشی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)یان پوچه‌ڵكرده‌وه له چه‌ند رۆژی رابردوودا كه به‌غدایان ده‌كرده‌ئامانج، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا یه‌كشه‌ممه (22 ته‌مموز) رایگه‌یاند.
فه‌رمانده فه‌ریق جه‌لیل روبه‌یعی له به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی: "هێزه‌كانمان له فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا، به هاوكاری ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان، چوار هێرشی تیرۆریستییان هه‌ڵوه‌شانده‌وه كه ناوچه گرنگ و پێویسته‌كانی به‌غدایان ده‌كرده‌ئامانج كه پڕن له خه‌ڵكی مه‌ده‌نی."
ناوبراو وتی بارودۆخی ئه‌منی له به‌غدا ئێستا جێگیره. وتیشی ئه‌ندامانی گروپه‌كه كه پلانی ئه‌و هێرشانه‌یان داڕشتبوو، هه‌موویان ده‌ستگیركران و ئێستا له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان.