هێزه‌كانی عێراق دوو هێرشی خۆكوژیی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)یان پوچه‌ڵكرده‌وه له ئۆپه‌راسیۆنێكدا له باكوری به‌غدا، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا سێشه‌ممه (23 كانوونی دووه‌م) رایگه‌یاند.
فه‌رمانده فه‌ریق جه‌لال روبه‌یعی له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "هێزه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنه تایبه‌ته‌كان دوو هێرشی داعشیان له به‌غدا پوچه‌ڵكرده‌وه كه تێیدا دوو تیرۆریست هه‌بوون پشتێنی بۆمبڕێژكراویان به‌ستبوو."
ناوبراو وتی چه‌كدارێكیش له هێرشه‌كه‌دا به‌شداردبوو، ئه‌ویش كوژرا.
وتیشی خۆكوژه‌كان، له‌گه‌ڵ چه‌كداره‌كه، له بۆسه‌یه‌كدا ده‌ستگیركران كه به هاوبه‌شی له‌لایه‌ن سوپا و هێزه‌كانی دژه‌تیرۆره‌وه دانرابوو له ناوچه‌ی زابتییه، باكوری به‌غدا، پێشئه‌وه‌ی هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامبده‌ن.