چه‌ند هێرشێكی ئاسمانی كه سه‌رچاوه‌كه‌یان دیارنه‌بوو، 12 مه‌ده‌نییان كوشت له مۆڵگه‌یه‌كی ژێرده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆندا له پارێزگای ده‌رعای باشوری سوریا، ئاژانسی فرانس پرێس چوارشه‌ممه (18 ته‌ممووز) رایگه‌یاند.
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ راگه‌یاند كه هێرشه ئاسمانییه‌كان دره‌نگانێكی سێشه‌ممه نه‌وایان بۆردومانكرد، دواهه‌مین شار كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆندا ماوه‌ته‌وه له ده‌رعا.
روانگه‌كه رایگه‌یاند كه نه‌توانرا دیاریبكرێت ئاخۆ هێرشه ئاسمانییه‌كانی بۆسه‌ر ئه‌م شاره له خۆرئاوای پارێزگاكه له‌لایه‌ن رژێمه‌وه یاخود روسیای هاوپه‌یمانیه‌وه ئه‌نجامدران.
رژێمی سوریا له ماوه‌ی كه‌متر له مانگێكدا زیاتر له‌سه‌دا 90ی پارێزگای ده‌رعای گرتۆته‌وه. به‌ڵام چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن له نه‌وا بهرگرییانكرد.
پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی رژێم هێرشێكیان ئه‌نجامدا له 19 تهمموز، روسیا گوشاری خسته‌سه‌ر چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌ی به‌شه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی پارێزگاكه له سه‌ره‌تاكانی ته‌مموزدا و ته‌واوی پارێزگاكه‌ش له هه‌فته‌ی رابردوودا.
شارۆچكه‌كانی دیكه‌ش له خۆرئاوای پارێزگاكه چوونه‌ناو رێكه‌وتنه‌كه‌وه.
سه‌رۆكی روانگه‌كه، رامی عه‌بدولڕه‌حمان، وتی: "چوارشه‌ممه دانوستانه‌كان به‌رده‌وامبوون ده‌رباره‌ی چوونه‌ناو رێكه‌وتنی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانه‌وه" له‌گه‌ڵ رژێمدا.
له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا ئاگربه‌ستێك راگه‌یه‌نرا له ده‌رعا كه تووندڕه‌وه‌كانی نه‌گرته‌وه.
چوارشه‌ممه، هێرشه ئاسمانیییهكانی روسیا و به‌رمیله بۆمبه‌كانی رژێم گرده‌كانی ده‌ره‌وه‌ی نه‌وایان كرده‌ئامانج كه له‌ژێرده‌سه‌ڵاتی ته‌حریر شامدان.
چه‌ند هێرشێكی ئاسمانیی چڕ ناوچه‌كانی باشوری خۆرهه‌ڵاتی پارێزگاكه‌ی بۆردومانكرد كه له‌لایه‌ن "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)ه‌وه كۆنترۆڵكراوه.