هێرشێك به ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو له باشوری سوریا سێشه‌ممه (10 حوزه‌یران) لانیكه‌م هه‌شت چه‌كداری كوشت، له نێویاندا هێزه‌كانی رژێم و ئۆپۆزسیۆن، روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند.
ته‌قینه‌وه‌كه له زه‌یزون روویدا، گوندێك له خۆرئاوای پارێزگای ده‌رعا، كه چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن له‌سه‌ری رێككه‌وتوون له چه‌ند رۆژی رابردوودا بۆ ئه‌وه‌ی راده‌ستی رژێم بكرێته‌وه.
سه‌رۆكی روانگه‌كه، رامی عه‌بدولره‌حمان، وتی: "هه‌شت چه‌كداری رژێم و ئۆپۆزسیۆن، كه به‌م دواییانه رێككهوتوونهتهوه، كوژران له هێرشێكی خۆكوژیدا به ئۆتۆمبیلێك كه بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی له زه‌یزون كرده ئامانج."
هیچ لایه‌نێك ده‌ستبه‌جێ به‌رپرسیارێتی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی له ئهستۆنهگرت، به‌ڵام گونده‌كه ده‌كه‌وێته نزیك به‌شێكی بچوكی ناوچه‌یه‌كی باشور كه له‌لایه‌ن جه‌یش خالید ئیبن وه‌لیده‌وه كۆنترۆڵكراوه، یه‌كه‌یه‌ك كه سه‌ر به "ده‌وڵه‌تی ئیسلام" (داعش)ه.
عه‌بدولڕه‌حمان وتی "پێده‌چێت" جه‌یش خالید ئیبن وه‌لید بهرپرسیاربووبێت.
وتی: "ئه‌مه یه‌كه‌مین هێرشی خۆكوژییه كه هێزه‌كانی رژێم بكاته ئامانج له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانه‌وه له ده‌رعا."
به‌گوێره‌ی روانگه‌كه، له ئێستادا رژێم نزیكه‌ی له سه‌دا 80 پارێزگای ده‌رعای له‌ژێرده‌ستدایه، ئه‌مه له كاتێكدایه كه چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن كۆنترۆڵی نزیكه‌ی له سه‌دا 15 ده‌كه‌ن.
جه‌یشی خالید ئیبن وه‌لید -- كه به‌شێك نیه له ئاگربه‌سته‌كه -- كۆنترۆڵی ئه‌و به‌شه كه‌مه ده‌كات كه ماوه و نزیكه‌ی 30,000 كه‌س لێی ده‌ژین.