هه‌واڵه‌كانی عێراق

چەکدارێکی داعش کە دەستی هەبوو لە هێرشە تیرۆریستیەکاندا لە ئەنبار دەستگیرکرا

هێزەکانی عێراق چەکدارێکی داواکراوی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)یان دەستگیرکرد کە بەشداریکردبوو لە چەندین هێرشی تیرۆریستیدا لە پارێزگای ئەنبار، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق دووشەممە (9 تەمموز) رایگەیاند.

وتەبێژی فەرماندەییەکە عەمید یەحیا رەسوڵ لە بەیاننامەیەکدا وتی: "بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای هەواڵگریدا، سوپا سەرکردەیەکی باڵای داعشی دەستگیرکرد لە بۆسەیەکدا لە ناوچەی تەرەبشەی دوورگەی رەمادی."

وتیشی: "ئەو تیرۆریستە داواکراوە بەشدارییکردبوو لە سەرپەرشتی و پلاندانان و جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستی گەورەدا... کە هێزە ئەمنیەکانمان و مەدەنیه‌ بێتاوانه‌كانیان کردبووە ئامانج."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500