هه‌واڵه‌كانی عێراق

به‌كرێگیراوێكی داعش لە بەغدا دەستگیرکرا

پۆلیسی عێراق سەرکردەیەکی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ی لە باکوری بەغدا دەستگیرکرد، وەزارەتی ناوخۆی عێراق دووشەممە (17 تەمموز) رایگەیاند.

وتەبێژی وەزارەته‌كه‌، عەمید سەعد مەعن، بە دیارونای وت: "هێزەکانی پۆلیس سه‌رله‌بەیانی دووشەممە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتیان ئەنجامدا و تیرۆریستێکیان دەستگیرکرد کە بەرپرسی گواستنەوەی تیرۆریستانی داعش و سەرپەرشتیکردنی نیشتەجێبوونیان بوو لە ماڵەکانی تاجیدا لە باکوری بەغدا."

وتی: "شەش بۆمبی دەستکرد، چەکی سوك و مامناوەند، 350 پارچه‌ تەقەمەنی دەستیان بەسەرداگیرا لەو ماڵەی ئەوی تێدا دەستگیرکرا."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500