هه‌واڵه‌كانی عێراق

پۆلیسی عێراق سەرکردەی "ویلایەتی بەغداد"ی داعش دەستگیردەکات

هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵیی عیراق رۆژی دووشەممە (26 ئەیلول) بەرپرسێکی باڵای "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)یان دەستگیرکرد لە باکوری بەغدای پایتەخت، فەرماندەیی پۆلیس سێشەممە رایگەیاند.

بەڕێوەبەری پۆلیسی فیدراڵ فەریق رائید شاکر جەودەت بە دیارونای وت: "دوای چادوێریی و بەدواداچوونی بەردەوام، هێزی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی پۆلیسی فیدراڵ سەعید تائی، بەرپرسی باڵای داعش لە بەناو "ویلایەتی بەغداد" دەستگیرکرد، دەستی بەسەر چەك و تەقەمەنیەکانیدا گرت."

وتی ئەلتائی ئێوارەی دووشەممە لە بینایەکدا دۆزرایەوە و چەندین پێناس و قژی دەستکرد و دەستەجلی پێبوو کە بەهۆیانەوە بە نهێنی هاتوچۆی دەکرد.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500