ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 12 ئایار سێشه‌ممه (3 ته‌موز) ده‌ستیپێكرد، وه‌ك هه‌وڵێك بۆ كۆتایهێنان به ته‌نگژه سیاسییه‌كه‌ی وڵات، رۆژنامه‌ی ناشناڵ رایه‌گه‌یاند.
هه‌ژماركردنه‌وه‌كه له كه‌ركوك ده‌ستیپێكرد، یه‌كێك له‌و پارێزگایانه‌ی كه گه‌وره‌ترین ناكۆكیی ئه‌منی و سیاسی به‌خۆیه‌وه بینیوه به‌هۆی گومانه‌كانه‌وه له ساخته‌كاری له ده‌نگداندا.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی فرانس پرێس، وته‌بێژی كۆمسیۆن رایگه‌یاند: "كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی [عێراق] ده‌ستیكردووه به پرۆسه‌ی هه‌ژماركردنه‌وه‌كه له كه‌ركوك" و به‌رده‌وامیشده‌بێت له‌و ناوچه‌نای كه تانه له ئه‌نجامه‌كان دراون.
سه‌عد حه‌دیسی، وته‌بێژی سه‌ره‌كوه‌زایران حه‌یده‌ر عه‌بادی وتی: "هه‌ژماركردنه‌وه‌كه له‌لایه‌ن نوسینگه‌كانی ناوخۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه ئه‌نجامده‌درێت له‌و شاره گه‌ورانه‌ی كه تانه‌یه‌كی زۆر له ئه‌نجامه‌كان دراون، له‌نێویاندا كه‌ركوك، سلێمانی، هه‌ولێر، دهۆك، نه‌ینه‌وا، سه‌ڵاحه‌دین و ئه‌نبار."
دره‌نگانێكی دووشه‌ممه سندووقه گومانلێكراوه‌كان گوێزراونه‌وه بۆ نوسینگه‌كانی شاره‌وانی كه‌ركوك.
حه‌دیسی وتی: "راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان له‌وانه‌یه یه‌ك بۆ دوو هه‌فته یان ته‌نانه‌ت مانگێكی بوێت، به‌ڵام بڕیاره‌كه به‌ده‌ست حكومه‌ت نیه، ئێستا له‌ده‌ستی دادگای باڵادایه."
ئه‌نجامه‌كان ده‌برێن بۆ دادگای باڵا بۆ په‌سه‌ندكردنی.
جابر جابری، سیاسه‌تمه‌دارێك كه نوێنه‌رایه‌تی ئه‌نبار ده‌كات، وتی هه‌ژماركردنه‌وه‌كه له یه‌ك كاتدا له یه‌ك پارێزگادا ئه‌نجامده‌درێت.