http://diyaruna.com/ckb/articles/cnmi_di/newsbriefs/2018/04/16/newsbrief-02

2018-04-16

كه‌سێك كوژرا له‌ ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكدا كه‌ كاندیدێكی هه‌ڵبژاردنی عێراقی كردبووه‌ئامانج

هێرشی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو كاندیدێكی هه‌ڵبژاردنی كرده‌ئامانج له‌ شاری كه‌ركوكی عێراق یه‌كشه‌ممه‌ (15 نیسان)، ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی كوشتنی یه‌ك كه‌س و برینداركردنی 11 كه‌س، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.

ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌كاتێكدا ڕوویدا كه‌ عێراق له‌ خۆئاماده‌كردندایه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ 12ی ئایار.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی وتی: "مه‌ده‌نییه‌ك كوژرا و 11 كه‌سیش برینداربوون، كه‌ له‌ نێویاندا سێ پاسه‌وان له‌ كاروانه‌كه‌ی عه‌مار هه‌دایا كه‌هیه‌دا، كه‌ كاندیدێكی به‌ره‌ی توركمانییه‌ له‌ كه‌ركوك."

هیچ لایه‌نێك ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌ی له‌ ئه‌ستۆنه‌گرت.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 Di icons no

0 كۆمێنت

* واتە ئەم خانەیە پێویستە
Captcha