كاربهدهستانی عێراق 430 هەژماری تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی داخست کە ئایدیۆلۆژیای رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) بڵاودەکەنەوە، وەزارەتی ناوخۆی عێراق پێنجشەممە (28 حوزەیران) رایگەیاند.
وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "سەد هەژماری تویتەر و 330 هەژماری فەیسبوك کە ئایدیۆلۆژیای داعشیان بڵاودەکردەوە داخراون."
بەیاننامەکە راشیگەیاند: "ئێمە داوا لە هاوڵاتیان دەکەین باوەڕ بەو هەواڵانە نەکەن کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاودەکرێنەوە [لەلایەن هەژمارهكانی سەر بە داعشەوە] و پێویستە ریپۆرتیان بکەن بۆئەوەی دابخرێن."