پۆلیسی عێراق دهستیگرد به‌سه‌ر 33,000 حه‌بی بێهۆشكه‌ر و 55 كه‌سی داواكراویش به چه‌ندین تاوانی جۆراوجۆر ده‌ستگیركران له چه‌ندین ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌منیدا له به‌سره، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌سره سێشه‌ممه (26 حوزه‌یران) رایگه‌یاند.
فه‌رمانده‌ییه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "هێزه ئه‌منییه‌كان 48 كه‌سی داواكراویان ده‌ستگیركرد له به‌سره و ده‌ستیشیانگرت به‌سه‌ر 33,000 حه‌بی بێهۆشكه‌ردا و دوو بازرگانی ده‌رمانیشیان له ناوچه‌ی قیبله ده‌ستگیركرد."
به‌یاننامه‌كه رایگه‌یاند كه هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستیشیانگرت به‌سه‌ر چوار تانكه‌ری به‌قاچاخبردنی نه‌وتدا و شۆفێرهكانیشیان ده‌ستگیركرد له ناوچه‌ی ده‌یر.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، هێزه‌كان ژنێكیان ده‌ستبه‌سه‌ركرد كه مادده‌ی هۆشبه‌ری پێ‌گیرا له ناحیه‌ی گڕنه له باكوری به‌سره.