پۆلیسی عێراق له ده‌روازی سنووریی شه‌له‌مچه له‌سه‌ر سنووری ئێران هه‌وڵێكی به‌قاچاخهێنانی بڕێكی زۆر مادده‌ی هۆشبه‌ری بۆ ناو وڵاته‌كه‌ی شكستپێهێنا، پۆلیسی عێراق له پارێزگای به‌سره پێنجشه‌ممه (23 ئایار) رایگه‌یاند.
عه‌قید محه‌مه‌د نازم فه‌تلاوی له به‌ڕێوبه‌رێتی پۆلیسی گومرگی شه‌له‌مچه وتی: "هێزه ئه‌منییه‌كان 23,000 حه‌بی هۆشبه‌ر و 1,900 گرام مادده‌ی بێهۆشكه‌ریان به نه‌فه‌ری [ئۆتۆمبیلێك] گرت".
ناوبراو به دیارونای وت نه‌فه‌ره‌كه هه‌وڵیدا مادده هۆشبه‌ره‌كان به‌قاچاخ بهێنێته ناو عێراقه‌وه "له نێو دوو سندوقدا كه خواردن و مریشكی به‌ستراوانی تێدابوو."
وتی پۆلیس ده‌ستیگرت به‌سه‌ر كه‌ره‌سته‌كاندا، نه‌فه‌ره‌كه‌ی ده‌ستگیركرد و ره‌وانه‌ی دادگای كرد. وتیشی ئه‌مه دووه‌مین جاره له‌م هه‌فته‌یه‌دا هه‌وڵی هێنانه‌ناوه‌وه‌ی شتومه‌ك به قاچاخ شكستیپێبهێنرێت.