نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دووشه‌ممه (11 حوزه‌یران) رایگه‌یاند كه زیاتر له 920,000 كه‌س ئاوهرابوون له‌ناو سوریادا له‌ماوه‌ی یه‌كه‌مین چوار مانگی 2018دا، ئه‌مه‌ش به‌رزترین ژماره‌یه له ماوه‌ی شه‌ڕی حه‌وتساڵه‌ی سوریادا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی هه‌رێمی له سوریا، پانۆس ماومتزیس له جنێف به په‌یامنێرانی وت: "ئێمه ئاواره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر ده‌بینین له ناوخۆی سوریادا... له كانوونی دووه‌مه‌وه تا نیسان زیاتر له 920,000 ئاواره‌ی تازه هه‌بوون."
وتی: "ئه‌مه به‌رزترین ئاستی ئاواره‌بوون بوو له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا كه بینیبێتمان له سه‌ره‌تای شه‌ڕه‌كه‌وه."
به‌گوێره‌ی داتای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌م ژماره‌یه ژماره‌ی ئاواره ناوخۆییه‌كانی وڵاته‌كه ده‌گه‌یه‌نێته 6.2 ملیۆن كه‌س له‌كاتێكدا هێشتا 5.6 ملیۆن كه‌س له وڵاته دراوسێكان په‌نابه‌رن.
ماومتزیس وتی زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی تازه ئاواره‌بوون، زۆریانلێكراوه بۆ ئه‌وه‌ی بڕۆن به‌هۆی زیادبوونی شه‌ڕه‌وه له غوته‌ی خۆرهه‌ڵاتی سه‌نگه‌ری پێشووی ئۆپۆزسیۆن و له‌ناو پارێزگای ئیدلیبدا له باكوری خۆرئاوا، كه تاڕاده‌یه‌ك به‌ته‌واوه‌تی له لایه‌ن جۆراوجۆر چه‌كدارانی تووندڕه‌وی ئۆپۆزسیۆنه‌وه كۆنترۆڵكراوه.
وته‌كانی دوای ئه‌وه هاتن كه چه‌ندین هێرشی ئاسمانی كوشنده له چه‌ند رۆژی رابردوودا له ئیدلیب ئه‌نجامدران و بوونه هۆی كوژرانی ده‌یان كه‌س، له‌نێویاندا منداڵانیش.
وتی ئیدلیب به‌شێكه له رێكه‌وتننامه‌ی "هێوركردنه‌وه" بۆ سوریا كه له نێوان توركیا و روسیا و ئێران‌دا ئیمزاكراوه و هۆشداریشیدا ده‌رباره‌ی كاریگه‌رییه توونده‌كانی ئه‌گه‌ر پارێزگاكه، كه دانیشتوانی 2.5 ملیۆن ده‌بن، نقوومی كێشه و شه‌ڕ ببێت.