نه‌ته‌وه یه‌كگرووه‌كان هه‌ینی (26 ته‌مموز) رایگه‌یاند كه زیاتر له 400,000 كه‌س له باكوری خۆرئاوای سوریا له ماوه‌ی سێ مانگی رابردوودا ئاواره‌بوون، له‌كاتێكدا رژێمی سوریا و هاوپه‌یمانانی به‌رده‌وامن له بۆردومانكردنی ناوچه‌كه، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
داڤید سوانسن له نوسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هه‌ماهه‌نگی كاروباری مرۆیی وتی: "زیاتر له 400,000 كه‌س له كۆتاییه‌كانی نیسانه‌وه ئاواره‌بوون."
ئه‌و ناوچه‌یه‌ی له‌ژێر هێرشدایه جێگای نیشته‌جێبوونی نزیكه‌ی سێ ملیۆن كه‌سه و نزیكه‌ی نیوه‌شیان له‌وه‌پێش له به‌شه‌كانی دیكه‌ی وڵاته‌كه‌وه ئاواره‌بوون.
ناوچه‌كه تاڕاده‌یه‌ك ته‌واوی ئیدلیب و چه‌ند به‌شێكی پارێزگاكانی حه‌له‌ب و حه‌ما و لازقییه‌ی دراوسێ ده‌گرێته‌وه.
نوسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هه‌ماهه‌نگی كاروباری مرۆیی رایگه‌یاند كه زۆربه‌ی ئاواره‌بوونه‌كه له باشوری ئیدلیب و باكوری حه‌ماوه‌یه، ئه‌و دوو ناوچه‌یه‌ی له هه‌موو شوێنێك سه‌ختتر رووبه‌ڕووی هێرشه‌كان بوونه‌ته‌وه.
راشیگه‌یاند: "زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ناوچه‌كه به‌جێده‌هێڵن له نێو پارێزگای ئیدلیب خۆیدا ئاواره ده‌بن، له‌كاتێكدا ژماره‌یه‌كی كه‌متر چوونه‌ته باكوری پارێزگای حه‌له‌ب. تاڕاده‌یه‌ك دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاواره‌بوون له‌ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كان ده‌مێننه‌وه."
ناوچه‌كه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی تووندڕه‌وی ته‌حریر شامه‌وه كۆنترۆڵكراوه.
به‌گوێره‌ی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، له كۆتاییه‌كانی نیسانه‌وه، زیاتر له 740 مه‌ده‌نی له ناوچه‌كه به‌هۆی بۆردومانی هێرشه ئاسمانییه‌كان و تۆپبارانی رژێمی سوریا و هاوپه‌یمانه‌كانییه‌وه كوژراون.
نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هه‌ماهه‌نگی كاروباری مرۆیی رایگه‌یاند كه له كۆتاییه‌كانی نیسانه‌وه 39 هێرشی تۆماركردووه كه له دژی ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كان و كارمه‌نده پزیشكییه‌كانی ناوچه‌كه ئه‌نجامدراون.
راشیگه‌یاند كه لانیكه‌م 50 خوێندنگه له هێرشه ئاسمانییه‌كان و تۆپبارانه‌كاندا زیانیان پێگه‌یشتووه.
به‌گوێره‌ی روانگه‌كه، هێرشه ئاسمانییه‌كانی رژێم بازاڕگه‌یه‌كی له شارۆچكه‌ی سه‌راقیبی ئیدلیب بۆردومانكرد و ئه‌مه‌ش دووه‌مین هێرشه بۆ سه‌ر هه‌مان بازاڕ له‌م هه‌فته‌یه‌دا، كه له‌ئه‌نجامدا مه‌ده‌نییه‌ك كوژراو و چه‌ند كه‌سێكی تریش برینداربوون.
روانگه‌كه رایگه‌یاند كه له هێرشه‌كانی رژێمدا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی دیكه، دوو مه‌ده‌نی كوژران و 20 كه‌سی تریش برینداربوون.