هه‌واڵه‌كانی عێراق

داعش 22 چەکداری سەربە رژێمی کوشت لە باشوری سوریا

چەکدارانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) پێنجشەممە (7 حوزەیران) 22 چەکداری سەربە رژێمیان کوشت، لەنێویاندا 11 سەرباز، لە هێرشێکی کتوپڕدا بۆ سەر باشوری سوریا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

روانگەی سوری بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند دوانزە توندڕەویش کوژران لە هێرشەکەی بیابانی پارێزگای سوەیدا له‌ باشور.

بەڕێوبەری روانگەکە رامی عەبدولڕەحمان وتی ئەمە یەکەمین هێرشی لەوجۆرە بووە لە ناوچەکە، کە داعش هیچ ئامادەییەکی نەبووە لەوێ لەماوەی زیاتر لە ساڵێکدا.

وتی 22 چەکدارە کوژراوەکە نۆ چەکداری ئێرانی و سەر بە میلیشیاكانی هه‌واداری ئێرانیشی تێدابووە، لەگەڵ دوو چەکداری نەناسراو.

داعش هێرشەکانی دژی هێزەکانی سەر بە رژێم چڕکردۆتەوە لەوکاتەوەی چەکدارەکانی لە ئایار دوایین پێگەکانی خۆیان نزیك دیمەشق بەجێهێشت بەهۆی رێککەوتنێكی گواستنەوەوە لەگەڵ رژێم.

روانگەکە رایگەیاند كه‌ گروپەکە لەئێستادا کەمتر لەسه‌دا 3ی سوریای بەدەستەوەیە، به‌زۆری له‌ بیابانه‌كه‌ی خۆرهەڵات نزیك بە سنووری عێراق.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500