هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی سوریای دیموکرات توندڕەوێکی بەناوبانگی فەرەنسی لە سوریا دەستگیردەکەن

هێزەکانی سوریای دیموکرات پێنجشەممە (24 ئایار) لە باکوری سوریا دەستگیرکردنی ئادریه‌ن گویهالیان راگەیاند، توندڕەوێك کە بەرپرسیارێتی هێرشکردنە سەر فەرەنسای بۆ رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لەئەستۆگرتووە.

ئەم هاوپەیمانێتیە عەرەبی-کوردییە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "ئۆپەراسیۆنێکی هەواڵگریی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە 19 ئایار بووە هۆی دەستگیرکردنی گروپێك لە جیهادییەکانی داعش بەسەرکردایەتی ئادریه‌ن گویهال، کە ناسراوە بە ئەبو ئوسامە فەرەنسی."

ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند گویهال، كه‌ بە یەکێك لە مەترسیدارترین ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی فه‌ره‌نسییان دادەنرێت كه‌ گومانیان لێده‌كرێت لە ریزەکانی داعشدا بن، لەگەڵ ژنەکەیدا دەستگیرکرا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500