هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

عێراق دەستگیرکردنی بەرپرسێکی باڵای داعش رادەگەیەنێت

خالید تائی

سەرکردەی داعش عەبدولناسر قەرداش لەلایەن هێزەکانی عێراقەوە بەهەماهەنگی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەستگیرکرا. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

سەرکردەی داعش عەبدولناسر قەرداش لەلایەن هێزەکانی عێراقەوە بەهەماهەنگی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەستگیرکرا. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

سەرکردەیه‌كی باڵای رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) کە سەرپەرشتی بەرهەمهێنانی گازی خەردەلی دەکرد، کە بەکارهێنرا لە هێرشەکاندا بۆسەر هێزەکانی عێراق، دەستگیرکرا، وەزارەتی بەرگری عێراق چوارشەممە (20 ئایار) رایگەیاند.

عەبدولناسر قەرداش، کە ناوی راستەقینەی تەها عەبدولڕەحیم عەبدوڵا بەکر غەسانییە، لە 1967 لە تەلەعفەر لە دایکبووە و لە گەڕەکی موشەیرەفەی موسڵ ژیاوە.

عەبدولناسر قەرداش "عەبدوڵا قەرداش نییە، کە سەرکردایەتی گرتەدەست دوای ئەوەی ئەبوبەکر بەغدادی لە تشرینی یەکەم کوژرا،" پسپۆڕی هەواڵگری، فازل ئەبوڕەغیف بە دیارونای وت.

وتی دەزگای هەواڵگریی عێراق قەرداشی دەستگیرکرد دوای ئەوەی بەووردی چاودێری جوڵەکانی دەکرد بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە).

وتیشی دەستگیرکردنەکە "چەند مانگێك لەمەوبەر روویدا، بەڵام رانەگەیەندرا تا ئەوکاتەی لێکۆڵینەوەکان تەواوکران دەربارەی چەند کەیسێکی تیرۆریستی کە قەرداش تێوەگلابوو لێیان".

'سەرکردەیەکی مەترسیدار'

ئەبوڕەغیف کە ئاماژەی بەوە کرد ئەو چەکدارە پسپۆڕە لە دروستکردنی بۆمب وتی قەرداش "سەرکردەیەکی مەترسیدارە کە رۆڵێکی سەرەکی هەبووە لە بەرهەمهێنان و گەشەپێدان و ئامادەکردنی چەکە کیمیاییەکانی [داعش]".

ئەبوڕەغیف وتی: "کاراکتەرێکی تیرۆریستی پلەباڵایە و دەستی هەبووە لە دەیان و سەدان هێرش و تەقینەوەدا لە دەیەی رابردوودا لە پارێزگاکانی کەرکوك و موسڵ و سەلاحەدین."

وتیشی قەرداش "چەندین پێگەی باڵای هەبووە لەکاتی سەرکردایەتیكردنی بەغدادیدا [بۆ داعش]، لەنێویاندا والی موسڵ و کەرکوك و جەزیرە، لەگەڵ والی پارێزگای حەسەکە و دێرەزوور و رەققە له‌ سوریا".

وتی هەروەها سەرپەرشتی دروستکردن و گەشەپێدان و ئامادەکردنی کارگە و دابینکردنی چەك و تەقەمەنی و دەمانچەی بێدەنگی کردووە بۆ ویلایەتەکانی داعش.

بەهۆی پەیوەندی نزیکی قەرداش لەگەڵ بەغدادی -- راپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن كه‌ سەدان جار یەکتریان بینیووە -- دانراوە بە فەرماندەیەکی باڵا کە سەرپەرشتی شەڕی کۆبانێی کردووە لەگەڵ شەڕەکان بۆ گرتنی تەدمور و حەلەب و دیمەشق.

هه‌روه‌ها سەرپەرشتی شەڕی بابیشی کردووە و دواجار شەڕی باغوز کە تێیدا ئەو گروپە تیرۆریستییە شکستی پێهێنرا.

ئەبوڕەغیف وتی قه‌رداش لەلایەن بەغدادییەوە دیاریکرابوو تا دانوستان لەنێوان داعش و لایەن و گروپە تووندڕەوەکانی دیکەدا بکات.

بەگوێرەی ئەبوڕەغیف، دوایین پێگە کە پێش دەستگیرکردنی هەیبوو "پێگەی جێگری [سەرکردەی داعش] عەبدوڵا قەرداش بوو".

وتی دەستگیرکردنی "زەبرێکی کوشندەیە بۆ گروپەکە"، بەڵام هێشتا هەڕەشەی داعش ماوە، كه‌ پێویستی به‌ بەردەوامیی ئۆپەراسیۆنە ئەمنیەکان هه‌یه‌ بۆ کۆتاییهێنان بە هەڕەشەی گروپه‌كه‌ بۆ هه‌تاهه‌تایه‌.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500