هێرشێكی له‌ناكاوی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) بۆسه‌ر پێگه‌یه‌كی رژێمی سوریا بووه هۆی كوشتنی زیاد له بیست كه‌س له هێزه‌كانی سه‌ر به حكومه‌ت له بیابانی گه‌وره‌ی وڵاته‌كه‌دا، ئاژانسی فرانس پرێس سێشه‌ممه (22 ئایار) رایگه‌یاند.
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند: "لانیكه‌م 26 سه‌ربازی رژێم و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی كوژران له هێرشێكی داعشدا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، له دژی یه‌كێك له پێگهكانینا له بادیه‌ی سوریا."
سێشه‌ممه پۆلیسی سوریا به‌سه‌رتاسه‌ری باشوری دیمه‌شقدا بڵاوه‌ی پێكرا، رۆژێك دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی رژێم دهستیانگرتهوه به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ژێرده‌ستی داعشدا مابوون.
دووشه‌ممه رژێم ده‌ستیگرت به‌سه‌ر كه‌مپی په‌نابه‌رانی فه‌له‌ستینیی یه‌رموك و تهدمون و حه‌جه‌ر ئه‌سوه‌دا، به‌مه‌ش ته‌واوی دیمه‌شقی خسته‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی بۆ یه‌كه‌مجار له 2012ه‌وه.
ئاژانسی په‌نابه‌رانی فه‌له‌ستینیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند كه ئه‌وه شتێكی مهحاڵبووه بیر له‌وه بكهیهتهوه خه‌ڵك بگه‌ڕێنه‌وه بۆ یه‌رموك، كه وێرانكاری زۆری به‌خۆیه‌وه بینیوه.
وته‌بێژی رێكخراوه‌كه، كریس گونێس، وتی: "رۆژێك له رۆژان یه‌رموك ماڵی 60,000 فه‌له‌ستینی بوو. ئه‌مڕۆ وێرانه‌یه‌كه، به‌جۆرێك كه ماڵێك نیه بهسهلامتی له شه‌ڕه‌كه ده‌رچووبێت."
ناوبراو وتی: "سیستمی ته‌ندروستیی گشتی، ئاو، كاره‌با و خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیان به رێژه‌یه‌كی زۆر وێرانبوون. وێرانه‌ی ئه‌م شه‌ڕه بێبه‌زییه له هه‌موو شوێنێكه. له‌م ژینگه‌یه‌دا، زۆر سه‌خته ببینیت كه خه‌ڵكی چۆن ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه."
وتیشی نزیكه‌ی 200 هاوڵاتی هێشتا له یهرموكن، له نێویاندا پیر و نه‌خۆش هه‌ن كه ناتوانن رابكه‌ن.
هه‌روه‌ها وتی: "ئه‌و بارودۆخه‌ی ئه‌وان رووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه به هه‌موو پێوه‌ره‌كان نامرۆڤانه‌یه و پێویستمان به ده‌ستپێڕاگه‌یشتنی به‌په‌له‌ی رێكخراوه مرۆییه‌كان هه‌یه." وتیشی ئاژانسی په‌نابه‌رانی فه‌له‌ستینیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له 2015ه‌وه نه‌یتوانیوه بچێته یه‌رموك.