هێرشێكی ئاسمانی ده‌وروبه‌ری قوتابخانه‌یه‌كی كرده‌ئامانج له باكوری خۆرئاوای پارێزگای ئیدلیب چوارشه‌ممه (21 ئازار) و بووه هۆی كوشتنی لانیكه‌م 16 منداڵ، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
روانگه‌ی سوری بۆ چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند: "بیست هاوڵاتی، له‌نێویاندا 16 منداڵ، له هێرشێكی ئاسمانی‌دا كوژران له كه‌فر به‌تیخ له پارێزگای ئیدلیب."
سه‌رۆكی روانگه‌كه رامی عه‌بدولڕه‌حمان وتی هێرشه‌كه ناوچه‌یه‌كی نزیكی خاڵێكی پشكنینی ژێرده‌ستی ته‌حریر شامی كرده‌ئامانج، كه هاوپه‌یمانێتیه‌كی تووندڕه‌وه و به‌ره‌ی نوسره‌ی پێشووتر تێیدا زاڵه.
روون نیه ئاخۆ هێرشه ئاسمانیه‌كه له‌لایه‌ن رژێمی سوریاوه ئه‌نجامدرا یان هاوپه‌یمانه روسییه‌كه‌ی.
عه‌بدولڕه‌حمان وتی هێرشه ئاسمانیه‌كه له‌و منداڵانه‌ی دا كه له خوێندنگه‌یه‌كی ده‌وروبه‌ر ده‌هاتنه‌ده‌ره‌وه.
وتی: "له نێویاندا گه‌وره‌ترینیان ته‌مه‌نی 11 ساڵه."