تۆڕێكی تیرۆریستی هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه له ئۆپه‌راسیۆنێكی "سه‌ركه‌وتوودا" له باشوری موسڵ، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ چوارشه‌ممه (21 ئازار) رایگه‌یاند.
فه‌رمانده نه‌جم عه‌ده‌ن كه‌ریم جبوری به دیارونای وت: "هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ركه‌وتووی نوێیان ئه‌نجامدا وه‌ك به‌شێك له هه‌وڵه‌كان بۆ له‌ناوبردنی پاشماوه‌كانی 'ده‌وڵه‌تی ئیسلامی' (داعش)، گروپێكی تیرۆریستی ترسناكیشیان هه‌ڵوه‌شانده‌وه له باشوری موسڵ."
ناوبراو وتی 11 چه‌كداری داعش دۆزرانه‌وه كه له سێ بینای جیاوازدا خۆیان حه‌شاردابوو له ناوچه‌ی حه‌مام عه‌لیل و دواتر ده‌ستگیركران.
وتی له یه‌ك كاتدا هێرشكرایهسهر بیناكان دوای ئه‌وه‌ی ته‌واوی ناوچه‌كه گه‌مارۆدرابوو. وتیشی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا ده‌ستیانبه‌سه‌رداگیرا.