شانه‌یه‌كی حه‌وت كه‌سی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی"(داعش) كه له چه‌ندین هێرشدا به‌شداربوون له موسڵ تێكشكێنرا، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق سێشه‌ممه (20 شوبات) رایگه‌یاند.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، عه‌مید سه‌عد مه‌عه‌ن، به دیارونای وت: "هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق حه‌وت چه‌كداری داعشیان ده‌ستگیركرد، كه له نێویاندا یه‌كێكیان سزای مه‌رگی به حكومی غیابی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه، له كاتی ئۆپه‌راسیۆنێكی گه‌وره‌ی ئه‌منیدا كه سێ ناوچه‌ی ده‌وروبه‌ری موسڵی كرده‌ئامانج، له‌و شوێنه‌ی كه ئه‌وان خۆیان لێحهشاردابوو."
وتی: "له ئۆپهراسیۆنهكدا چه‌ك، ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن، بۆمب و ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستكرد له شوێنه‌كه‌یان دۆزرایه‌وه و ده‌ستیان به‌سه‌رداگیرا."
مه‌عه‌ن وتی شانه‌كه كه به‌شداربوون له چه‌ندین هێرشی دڕندانه‌دا، له‌وانه به‌شداریكردن له كوشتنی زیاتر له 200 هاوڵاتی عێراقی و چه‌ندین چه‌كداری ئه‌منی له كاتی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵدا، پلانی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنێكی تیرۆریستی گه‌وره‌یان هه‌بووه.