پێنج ئه‌ندامی خێزانێك كوژران له‌كاتێكدا ئۆتۆمبیله‌كه‌یان له خاڵێكی پشكنیندا وه‌ستێنرا كه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی گومانلێكراوی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)ه‌وه دانرابوو له‌سه‌ر شارێگه‌ی به‌غدا-كه‌ركوك یه‌كشه‌ممه (11 ئازار)، به‌رپرسێك له پارێزگای كه‌ركوك به دیارونای وت.
رائید سه‌نان فازل خالیدی، جێگری به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی شاڕێگه له كه‌ركوك، دووشه‌ممه وتی: "چه‌كدارانی داعش خاڵێكی پشكنینی ساخته‌یان له‌سه‌ر شاڕێگه‌ی به‌غدا-كه‌ركوك دانا له كاتژمێره دره‌نگه‌كانی شه‌وی رابردوودا و بارهه‌ڵگرێكیان راوه‌ستاند كه خێزانێكی تێدابوو، پێكهاتبوون له پیاوێك، ژنه‌كه‌ی، براكه‌ی و دوو كوڕه‌كه‌ی."
وتی تووندڕه‌وه‌كان "پێنج كه‌سه‌كه‌یان به گولـله كوشتبوو دوای ئه‌وه‌ی به‌زۆر له ئۆتۆمبێله‌كه په‌لكێشیانكردبوونه ده‌ره‌وه."
وتیشی: "تیرۆریسته‌كان ئۆتۆمبیله‌كه‌یان سوتاند و جه‌سته‌كانیان له‌سه‌ر رێگه‌كه به‌جێهێشت." ئاماژه‌شیدا به‌وه‌ی "جه‌سته‌كانیان گوێزرانه‌وه بۆ به‌شی مه‌یتخانه و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوان ده‌ستپێكراوه بۆ گه‌ڕان به دوای ئه‌نجامده‌رانی تاوانه‌كه‌دا".