پۆلیسی عێراق له پارێزگای كه‌ركوك هێرشێكی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)ی پوچه‌ڵكرده‌وه له خاڵێكی پشكنین له عه‌باسی، باشوری خۆرئاوای كه‌ركوك، دره‌نگانێكی سێشه‌ممه (25 ئه‌یلول).
عه‌قید فازڵ حه‌سه‌ن عوبه‌یدی له پۆلیسی كه‌ركوك وتی دوو تیرۆریست كوژران و ئه‌وانی تریش به‌ناچاری هه‌ڵهاتن.
ناوبراو به دیارونای وت: "هێزه ئه‌منییه‌كان به‌رپه‌چی هێرشێكی چه‌كدارانی داعشیان دایه‌وه كه كاتژمێر 11:30 شه‌وی رابردوو ویستیان هه‌ڵبكوتنه سه‌ر خاڵێكی پشكنین و بچنه ناو عه‌باسی."
وتی هێزه‌كان ئێستا به‌دوای ئه‌و شه‌ش چه‌كداره‌وه‌ن كه هه‌ڵهاتوون، به‌پاڵپشتی فڕۆكه سه‌ربازییه‌كانی سوپای عێراق.
وتیشی: "ئه‌و تیرۆریستیانه‌ی داعش كه كوژراون چه‌كداری داواكراوبوون." ئاماژه‌شیكرد به‌وه‌ی به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی تر كه به‌شداربوون له هێرشه‌كه‌دا، ئاشكراكراون و له‌ئێستادا به‌دوایاندا ده‌گه‌ڕێن.