هه‌واڵه‌كانی عێراق

عێراق رێده‌گرێت له‌ هەوڵێکی دزەکردنی داعش لە سوریاوە

هێزە هاوبەشەکانی عێراق رێیانگرت لە 10 ئەندامی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) کە هەوڵیاندا لە سنوری سوریاوە بپەڕنەوە، درەنگانی چوارشەممە (12 شوبات)، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار پێنجشەممە رایگەیاند.

وتەبێژی فەرماندەییەکە، عەقید محەمەد دولەیمی، بە دیارونای وت ئەندامانی داعش هەوڵیاندا بێنه‌ناو عێراقەوە لەڕێگەی قائیمه‌وه‌ لە رۆژئاوای ئەنبار.

وتی: "سودیان لە بارودۆخی خراپی کەشوهەوا و تاریکی وەرگرتبوو." ئاماژەشی دا بەوەی "شەش تیرۆریست کوژران كاتێك ته‌قه‌یان لێكرا و ئەوانی تریش بەرەو ناو سوریا پاشەکشەیان کرد."

وتیشی دوو سەرباز لە پێکدادانەکاندا برینداربوون و بارودۆخیان جێگیره‌.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500