له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازیی گه‌وره‌دا له نزیك سنوری خۆرئاوای عێراق چه‌ندین تونێلی نهێنی دۆزرانه‌وه و لانیكه‌م 20 چه‌كداری "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی"(داعش) كوژران، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌نبار دووشه‌ممه (5 شوبات) رایگه‌یاند.
ئۆپه‌راسیۆنه‌كه، كه له لایه‌ن سوپای عێراقه‌وه له ماوه‌ی چوار رۆژدا ئه‌نجامدرا، ناوچه بیابانییه‌كانی گرته‌وه به رووبه‌ری 120 كیلۆمه‌تر له باشوری روتبه‌وه بۆ نه‌خیب، نزیك سنوری عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌رده‌ن و عه‌ره‌بستانی سعودیه.
فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه، لیوا مه‌حموود فه‌لاحی، به دیارونای وت كه ئێستا ئۆپه‌راسیۆنه‌كه كۆتاییپێهاتووه.
ناوبراو وتی: "هێزه‌كانی عێراق سنوره‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌رده‌ن و عه‌ره‌بستانی سعودیه پاككرده‌وه به پشتبه‌ستن به زانیاریی هه‌واڵگری ده‌رباره‌ی شانه و مۆڵگه تیرۆریستییه‌كانی داعش."
وتیشی: "له كاتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، هێزه‌كانمان رووبه‌ڕووی تیرۆریسته‌كان بوونه‌وه، 20 كه‌سیان لێكوشتن و ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر دوو ئۆتۆمبیلی ته‌نراو به ته‌قه‌مه‌نیدا و چوار ئۆتۆمبیلی چوار پستۆن و ژماره‌یه‌ك تونێل و رێگه‌ی نهێنیش تێكدران كه له‌لایه‌ن تیرۆریسته‌كانه‌وه به‌كارده‌هێنران."
هه‌روه‌ها وتی: "تاوه‌ری كۆنترۆڵكردن و چاودێریكردن و بنكه‌ی سه‌ربازی دامه‌زرێندراون بۆ رێگرتن له خۆڕێكخستنه‌وه‌ی تیرۆریسته‌كان له ناوچه بیابانییه‌كاندا له داهاتوودا."