هێزه‌كانی عێراق ده‌ستیانكردووه به قۆناغی دووه‌می ئۆپه‌راسیۆنی گه‌ڕانوپشكنین بۆ پاككردنه‌وه‌ی ناوچه بیابانییه‌كانی سه‌ر سنووری عێراق له‌گه‌ڵ سوریا و ئه‌رده‌ن له پاشماوه‌كانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌رسیۆنه‌كانی ئه‌نبار دووشه‌ممه (29 نیسان) رایگه‌یاند.
فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌رسیۆنه‌كانی ئه‌نبار، لیوا مه‌حمود فه‌لاحی وتی هێزه ئه‌منییه‌كان چه‌ند ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شی به‌رفراوانیان ئه‌نجامداوه له بیابانی باشور و خۆرئاوای ئه‌نبار به به‌كارهێنانی ئامێری دیاریكردنی ته‌قه‌مه‌نی چێنراو.
ناوبراو به دیارونای وت: "هێزه‌كانی عێراق ده‌ستیانكرد به چوونه‌ناو وادی حوران و وادی قه‌زاف" و ناوچه‌كانی دیكه‌ی بیابانه‌كه.
وتی: "چه‌ندین حه‌شارگه دۆزرانه‌وه له ژماره‌یه‌ك ناوچه و ئه‌شكه‌وتدا له‌و ناوچانه‌ی له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا كرابوونه‌ئامانج و وێرانكران." وتیشی پێنج چه‌كداری داعش له حه‌شارگه‌یه‌كدا ده‌ستگیركران.
هه‌روه‌ها وتی: "ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به‌رده‌وامده‌بێت تا ده‌گات به هه‌موو ئامانجه‌كان."