یه‌كه‌یه‌كی ئۆپه‌راسیۆنی تایبه‌تی عێراقی ئۆپه‌راسیۆنێكی پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامدا كه تێیدا سێ هێرشی خۆكوژی پوچه‌ڵكرانه‌وه له پارێزگای كه‌ركوك، وه‌زاره‌تی ناوخۆ دووشه‌ممه (22 كانوونی دووه‌م) رایگه‌یاند.
وته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌كه، عه‌مید سه‌عد مه‌عه‌ن، له به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی: "یه‌كه‌ی هه‌واڵگری پۆلیسی فیدراڵی سێ تیرۆریستی له كه‌ركوك ده‌ستگیركرد كه كاریان بۆ 'ده‌وڵه‌تی ئیسلامی' (داعش) ده‌كرد و به‌شێك بوون له 'مه‌فره‌زه‌ی خۆته‌قێنه‌ره‌وه‌كان'."
وتیشی چه‌ندین پشتێنی بۆمبڕێژكراوی تیرۆریسته‌كان دۆزرانه‌وه. هه‌روه‌ها وتی پلانیان هه‌بووه له چه‌ند ئۆپه‌راسیۆنێكی جیاوازدا له پارێزگاكه‌دا به‌كاریانبهێنن.
هه‌روه‌ها وتی: "ئۆپه‌راسیۆنه [ئه‌منییه‌كه] له‌لایه‌ن تیمێكی هه‌واڵگریی تایبه‌تمه‌نده‌وه ئه‌نجامدرا دوای ئه‌وه‌ی چاودێری جموجۆڵی ئامانجه‌كانیان كرد و دواتریش ده‌ستگیریانكردن."