سێ حه‌شارگه‌ی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) له‌ناوبران له پارێزگای كه‌ركوك، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سوپای عێراق له كه‌ركوك، فه‌ریق سه‌عد حه‌ربیه پێنجشه‌ممه (5 ئه‌یلول) وتی.
ناوبراو وتی سوپای عێراق، به پشتیوانیی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و فڕۆكه‌كانی عێراق، ئۆپه‌راسیۆنێكی ئه‌منیی به‌رفراوانیان ئه‌نجامدا له وادی كه‌رحه و خه‌ردات و زه‌غه‌یتون، له‌هه‌مانكاتدا ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانی داعشدا كه له ژێرزه‌مینه‌كه شاردرابوونه‌وه.
وتی: "هێزه‌كانمان سێ حه‌شارگه‌ی داعشیشیان له‌ناوبرد كه له‌لایه‌ن گروپه‌كه‌وه به‌كارده‌هێنران بۆ خۆحه‌شاردان دوای ئه‌نجامدانی هێرشه‌كانی شه‌وانه‌یان."
وتیشی سێ گومان‌لێكراو و شه‌ش داواكراوی تیرۆریزم له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا ده‌ستگیركران.
هه‌روه‌ها وتی: "چه‌ك و كه‌لوپه‌له ده‌ستبه‌سه‌رداگیراوه‌كان پێكدێن له چه‌ندین موشه‌ك، بۆمب، ته‌قه‌مه‌نیی ده‌ستكرد، ئامێری په‌یوه‌ندیكردن، مۆبایل و سیستمێكی كاره‌بایی كه به وزه‌ی خۆر كارده‌كات."
وتیشی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به‌شێكه له هه‌ڵمه‌تێك كه ئامانجی له‌ناوبردنی پاشماوه‌كانی داعش و رێگریكردنه له خۆڕێكخستنه‌وه و دروستكردنی ئه‌و شانانه‌ی هه‌ڕه‌شه له مه‌ده‌نییه‌كان ده‌كه‌ن.