هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق شانەیەکی داعش هەڵدەوەشێننەوە لە ره‌مادی

شانەیەکی پێكهاتوو له‌ 9 ئەندامی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) هەڵوەشایەوە لە ره‌مادی کە حەوتیان دەستگیرکران و دوانیان هێشتا نەگیراون، بەڕێوەبەری پۆلیسی ئەنبار، لیوا هادی کەسار رزه‌یج، سێشەممە (28 کانونی یەکەم) رایگەیاند.

رزه‌یج بە دیارونای وت: "هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی تایبەت ئۆپەراسیۆنێکی پلانبۆدانراوی دوو رۆژەیان ئەنجامدا لە دەوروبەری ره‌مادی و ناوەندەکەی و حەوت تیرۆرستی داعشیان دەستگیرکرد."

وتیشی دەستگیرکراوان چەند ساڵێکی کەم لەمەوبەر پەیوەندییان کردبوو بە داعشەوە و لەو هێرشانه‌وه‌ تێوەگلابوون کە تیایاندا خەڵکی بێتاوان کوژراون.

هەروەها وتی: "چەك و تەقەمەنیشیان پێگیراوە." ئاماژەشی دا بەوەی "دوو ئەندامی شانەکە هێشتا دەستگیرنەکراون."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500