زیاتر له سێ به‌شی گرووپه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی سوریا ده‌ستپێشخه‌رییه‌كیان ره‌تكردۆته‌وه كه له‌لایه‌ن روسیاوه سه‌رپه‌رشتیده‌كرێت بۆ گفتوگۆ له مانگی داهاتوودا له سۆچی ده‌رباره‌ی كۆتاییهێنان به جه‌نگی سوریا، ئاژانسی فرانس پرێس سێشه‌ممه ( 26 كانوونی یه‌كه‌م) رایگه‌یاند.
روسیا و ئێران، هاوپه‌یمانه سه‌ره‌كییه‌كانی رژێمی سوریا، هه‌ینی رازیبوون له‌گه‌ڵ توركیای پشتگیریكه‌ری ئۆپۆزسیۆن بۆ ئه‌نجامدانی "كۆنگره‌ی دیالۆگی نه‌ته‌وه‌یی" له ناوچه‌ی سۆچی له ده‌ریای ره‌ش له به‌رواری 29 و 30ی مانگی كانوونی دووه‌م.
حكومه‌تی سوریا یه‌كڕاست وتی كه به‌شدارییده‌كات، به‌ڵام گروپه ئۆپۆزسیۆنه‌كان كشاونه‌ته‌وه و ده‌ڵێن كه ئه‌مه پێشنیارێكی روسیایه بۆ لابردنی روناكی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی جنێڤ كه له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه سه‌رپه‌رشتیده‌كرێت.
گروپه ئۆپۆزسیۆنه‌كان له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا، كه له لایه‌ن 40 لایه‌نه‌وه واژۆكراوه و له دوشه‌ممه‌دا بڵاوكرایه‌وه، رایانگه‌یاند: "ئێمه به‌ته‌واوه‌تی ئه‌و هه‌وڵه‌ی روسیا بۆ گۆڕینی ئاراسته‌ی گفوگۆكانی جنێڤ ره‌تده‌كه‌ینه‌وه."
"داوا له هه‌موو هێزه‌كان ده‌كه‌ین كه یه‌كهه‌ڵوێست بن له دژی ئه‌م مه‌ترسیانه."
ئه‌ندامی سه‌ره‌كی هێزه‌كانی موعته‌سه‌م، موسته‌فا سێجاری، سێشه‌ممه به ئاژانسی فرانس پرێسی وت كه گروپه ئۆپۆزسیۆنه‌كان نه‌یانتوانی روسیا وه‌ك نێوه‌ندگیرێكی راستگۆ ببینن.
سێجاری وتی: "له سه‌ره‌تاوه، ئێمه وتمان هه‌ر كه‌سێك ده‌یه‌وێت وه‌ك نێوه‌ندگیر و به‌ڵێنده‌ر له سوریا رۆڵببینێت پێویسته بێلایه‌ن و ڕاستگۆ بێت له پشتگیریكردنی پرۆسه سیاسییه‌كان."
وتیشی: "روسیا ئه‌مشتانه‌ی نه‌كردووه -- هاوبه‌شێكه له كوشتنی خه‌ڵكی سوریادا."
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هێشتا به‌فه‌رمی كۆنگره‌كه‌ی په‌سه‌ندنه‌كردووه.