كۆنگره نمونه‌ییه‌كه‌ی روسیا به ئامانجی كۆتاییهێنان به جه‌نگی حه‌وتساڵه‌ی سوریا ده‌ستیپێكرد سێشه‌ممه (30 كانوونی دووه‌م) سه‌رباری بایكۆتكردنی له لایه‌ن گروپه ئۆپۆزسیۆنه سه‌ره‌كییه‌كانه‌وه و ئۆپزسیۆنه چه‌كداره‌كانیش ماوه‌یه‌كی كورت پێش ده‌ستپێكردنی كشانه‌وه، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
مۆسكۆی هاوپه‌یمانی رژێم، 1,600 نوێنه‌ری بانگێشتكردووه بۆ دیداره‌كه له ناوچه‌ی سۆچی له‌سه‌ر ده‌ریای ره‌ش وه‌ك به‌شێك له فراوانكردنی كاریگه‌ریی خۆی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی سیاسی بۆ ناكۆكییه‌كان.
به‌گوێره‌ی ره‌شنوسی به‌یاننامه‌یه‌ك كه له لایه‌ن ئاژانسی فرانس پرێسه‌وه بینراوه، ئامانجی سه‌ره‌كیی گه‌ڕی گفتوگۆكه دامه‌زراندنی لیژنه‌یه‌كه بۆنووسینه‌وه‌ی ده‌ستورێكی دوای جه‌نگ بۆ سوریا به پاڵپشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
وتاری ده‌ستپێكی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا، سێرگێی لاڤرۆڤ، دوو كاتژمێر دواخرا به‌هۆی به‌رده‌وامیی دانوستانه‌كانه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك وتی نوێنه‌رانی گروپه ئۆپۆزسیۆنه‌كان دووشه‌ممه‌ی رابردوو به فرۆكه له توركیاوه رۆیشتن به‌ره‌و سۆچی، به‌ڵام ره‌تیانكرده‌وه فرۆكه‌خانه‌كه به‌جێبهێڵن دوای بینینی هێمای كۆنگره‌كه كه ته‌نها ئاڵای رژێمی سوریای له‌سه‌ربوو.
سه‌رچاوه‌كه وتی كه رێكخه‌ره روسییه‌كان به‌ڵێنیاندابوو هێماكه بگۆڕن، كه له‌سه‌ر پۆسته‌ره‌كانی فرۆكه‌خانه و بۆرده‌كانی سه‌رڕێگا به‌ره‌و سۆچی و له هۆڵی كۆنگره‌كه‌شدا هه‌ن.
ئارتیۆم كۆژین له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا وتی لاڤرۆڤ و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولوود چاوشئۆغڵۆ، دووجار له به‌ره‌به‌یانی سێشه‌ممه‌دا قسه‌یانكردووه ده‌رباره‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه.
به‌ڵام چه‌كدارێكی ئۆپۆزسیۆن، ئه‌حمه‌د سوعاد، وتی دوای 12 كاتژمێر له دانوستان و وتووێژ، 80 چه‌كدار و سیاسی و چالاكوانی ئۆپۆزسیۆن ره‌تیانكرده‌وه به‌شداریبكه‌ن له كۆنگره‌كه‌دا و ئاماده‌كاریده‌كه‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ توركیا.
كۆمسیۆنی دانوستانی سوری، سه‌ره‌كیترین گروپی ئۆپۆزسیۆن له وڵاته‌كه‌دا، رایگه‌یاند كه دوای دوو رۆژ له گه‌ڕی گفتوگۆكان به پشتیوانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له ڤیه‌ننا هه‌فته‌ی رابردوو، به‌شداریی له كۆنگره‌ی سۆچیدا ناكات.
كۆمسیۆنی دانوستانی سوری، ئه‌سه‌د و هاوپه‌یمانه روسییه‌كانی تاوانباركرد به به‌رده‌وام پشتبه‌ستن به هێزی سه‌ربازی و پێشاننه‌دانی هیچ ویستێك بۆ چوونه‌نێو دانوستانی راسته‌قینه‌وه.