گەڕێکی نوێی وتوێژی ئاشتی سوریا خراوەتە بەرنامەوە بۆ هەفتەی داهاتوو لە ئەستانە، ئاژانسی فرانس پرێس دووشەممە (11 کانونی یەکەم) رایگەیاند.
وەزیری دەرەوەی کازاخستان لە بەیاننامەیەکدا وتی وتوێژە دوو رۆژەییەکە لە ئەستانه لە 21 کانونی یەکەم دەستپێدەکات و تەرکیزدەخاتە سەر ئازادکردنی زیندانیان، گەیاندنی کۆمەکی مرۆیی، بەگەڕخستنی هەرێمەکانی هێورکردنەوە و کێشەکانی تر.
نزیکەی ههر حەوت گەڕی دانوسانەکانی سوریا لە ئەستانە بە بەشداری نوێنەرانی رژێمی سوریا و هێزە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆن بوون لەگەڵ روسیا و ئێران و تورکیا.
مۆسکۆ سەرپەرشتی وتوێژەکانی کردووە لە ئەستانە لە دەستپێکی ئەمساڵەوە و هەوڵدەدات دەستوەردانە سەربازیەکە بکاتە چارەسەرێکی دانوستان لەسەرکراو.
هەردووك روسیا و ئێران پشتیوانییان بۆ رژێمی سوریا دەربڕیووە لەکاتێکدا تورکیا پشتیوانی بۆ ئۆپۆزسیۆن پیشانداوە.
دانوستانەکان، کە هاوتەریبن لەگەڵ وتوێژی فراوانتر بە پشتیوانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێڤ، شەڕکەرانی ئۆپۆزسیۆن و بەرپرسانی رژێم بەشدارییان تێداکردووە و بەزۆری تەرکیزی کردۆتەسەر کێشە سەربازیەکان.