وتوێژی نوێ لەسەر کێشەی سوریا لە ئەستانە ئەنجامدەدرێت لە کۆتایی ئەم مانگەدا، ئاژانسی فرانس پرێس پێنجشەممە (19 تشرینی یەکەم) رایگەیاند.
ئەو کۆبوونەوە دوو رۆژیە کە لە 30 تشرینی یەکەم دەستپێدەکات لە پایتەختی کازاخستان دەبێتە حەوتەم گەڕی دانوسان لەم ساڵدا کە پێکەوە سپۆنسەرکراون لەلایەن روسیا و ئێرانی پشتیوانی رژێم و تورکیای پشتیوانی ئۆپۆزسیۆنهوه.
وەزارەتی دەرەوەی کازاخستان لە بەیاننامەیەکدا وتی: "دەوڵەتە گهرەنتیکەرەکانی وەستاندنی شەڕ رازیبوون کە خولی حەوتەمی وتوێژی ئاستی بەرز لەسەر سوریا وەك بەشێك لە پرۆسەی ئەستانە لە 30 و 31 تشرینی یەکەم ئەنجامدەدرێت."
لەدوایین گەڕی وتوێژەکاندا لە ئەیلول ئەو سێ دەوڵەتە رازیبوون هێز دیاریبکەن بۆ پاسەوانیکردنی ئهو ناوچەیهی پارێزگای ئیدلیب و ناوچەکانی دەوروبەری لهخۆدهگرێت.
ئەو هەوڵە دیپلۆماسییە نوێنەرانی حکومەتی سوریا و ئۆپۆزسیۆن کۆدەکاتەوە، لەنێویاندا هەندێك گروپی چەکداری گرنگ کە پێشتر بەشداری دانوستانەکانیان نەکردووە.