هه‌واڵه‌كانی عێراق

سەره‌کوەزیرانی بەریتانیا سەردانێکی لەناکاو دەکات بۆ بەغدا

سەره‌کوەزیرانی بەریتانیا، تێریزا مەی، چوارشەممە (29 تشرینی دووەم) سەردانێکی لەناکاوی کرد بۆ بەغدا کە لەوێ هاوتا عێراقیەکەی حەیدەر عەبادی بینی و ستایشی هەوڵەکانی وڵاتەکەی کرد لە شەڕی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)دا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

سەردانەکەی مەی دوای ئەوە هات کە هێزەکانی عێراق، پاڵپشت بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كه‌ بەریتانیا تێیدا به‌شداره‌، توانییان داعش دەربکەن لە بەشێکی فراوانی عێراق کە لە 2014وە لەژێردەستیدا بوو.

مەی ستایشی "ئازایەتی و قوربانیدانی هێزە ئەمنیەکانی عێراقی کرد" و بەڵێنی پاڵپشتی بەریتانیای دا "تا ئەوکاتەی عێراقیەکان بیانەوێت و پێویستیان بێت".

مه‌ی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە بەغدا وتی بەریتانیا "لەگەڵ هاوبەشەکانی لە ناوچەکەدا کاردەکات بۆ گەشەپێدانی ئەو توانایانەی وادەکەن بتوانین رووبەڕووی ئەو هەڕەشانە ببینەوە کە چەکدارە بیانییەکان دەیخەنەوە".

مەی بەڵێنی پاڵپشتی دارایی دا بۆ بەردەوامبوون لە راهێنان بە هێزەکانی عێراق و پاڵپشتی "هەوڵەکان بۆ گەڕانەوەی [ئاوارەکان] و گەڕاندنەوەی سەقامگیری".

عەبادی وتی کە هه‌ردوولا باسی "هاندانی خاوەنکاران و بزنسەکانی بەریتانیایان كردووه‌ بۆ وەبەرهێنان ... لە عێراق، تا بسهرهككۆمارەشداری بکەن لە گەڕاندنەوەی سەقامگیری" بۆ وڵاتەکە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500