هه‌واڵه‌كانی عێراق
دیپلۆماسی

دبلۆماتکارێکی باڵی عومانی سەردانی ئێران دەکات لەدەمی بارگرژیدا له‌ ناوچەکە

ئاژانسی فرانس پرێس

وەزیری دەرەوەی عوممان، یوسف بن عەلاوی (چەپ) دەگاتە کۆشكی دیریە لە ریازی پایتەختی سوعدیه‌، لەکاتی کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی هاریکاریی کەنداودا لە 9 کانونی یەکەم 2018. بن عەلاوی لە 27 تەمموز دەچێت بۆ ئێران بۆ تاووتوێکردنی دۆخەکە لە کەنداو لەدەمی بارگرژییه‌ پەرەسەندووه‌كاندا. [فایز نورەدین/ئاژانسی فراسن پرێس]

عوممان دووشەممە (22 تەمموز) رایگەیاند كه‌ دبلۆماتکارێكی باڵای بەرەو ئێران دەڕوات لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا بۆ تاووتوێکردنی بارودۆخه‌كه‌ لە کەنداو لە دەمی بارگرژییه‌ پەرەسەندووه‌كاندا.

وەزیری دەرەوە، یوسف بن عەلاوی بن عەبدوڵا "شەممە سەردانی ئێران دەکات بۆ تاووتوێکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و راوێژکاریی بەردەوام، بەتایبەتی لەبارەی پێشهاتە ناوچەییەکانی ئەمدواییەوه‌،" وەزارەته‌كه‌ رایگەیاند.

عوممان پەیوەندیی باشی لەگەڵ ئێران پاراستووە لە چەند قەیرانێکی یەك لەدوای یەکی ناوچەکەدا و رێی پێداوە رۆڵی میانگیرێکی گرنگ بگێڕێت، لەنێویاندا لەگەڵ ئەمریکا.

بارگرژییەکان لە کەنداو خراپتر بوون لە ئایاردا لەکاتی رووبەڕوو راوەستانی بەردەوام لەنێوان ئێران و ئەمریکادا لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی ئێران، بەجۆرێك چەندین رووداو به‌سه‌ر کەشتی و درۆنەکان هاتوون.

وێنەیەك کە لە 21 تەمموز گیراوە ئەندامانی پاسداران نیشاندەدات لەکاتی دەوریەکردندا بەدەوری کەشتیی ستێنا ئیمپێرۆی بەریتانیدا لەکاتی لەنگەرگرتندا لە بەندەر عەباس، كه‌ شارێكی به‌نده‌ریی ئێرانییه‌. [حەسەن شیرڤانی/ ئاژانسی میزان نیوز/ ئاژانسی فرانس پرێس]

وێنەیەك كه‌ لە 21 تەمموز گیراوە کەشتی ستێنا ئیمپێرۆ نیشاندەدات لە بەندەر عەباس له‌ ئێران لەنگەری گرتووە. [حەسەن شیرڤانی/ ئاژانسی میزان نیوز/ ئاژانسی فرانس پرێس]

وێنەیەك كه‌ لە 21 تەمموز گیراوە کەشتی ستێنا ئیمپێرۆ نیشاندەدات لە بەندەر عەباس له‌ ئێران لەنگەری گرتووە. [حەسەن شیرڤانی/ ئاژانسی میزان نیوز/ ئاژانسی فرانس پرێس]

کەشتی ستێنا ئیمپێرۆی بەریتانی هەینی لەلایەن سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران (پاسداران)ەوە بە 23 ستافەوە دەستی بەسەردا گیرا لە گەرووی هورمز.

بانگه‌وازه‌كان بۆ ئازادکردنی کەشتییه‌كه‌

سەرەکوەزیرانی ماوەبەسەرچووی بەریتانیا، تێرێزا مەی، دووشەممە سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەیەکی دۆخی کتوپڕی وەزیران و بەرپرسانی ئەمنیی کرد بۆ تاوتوێکردنی چۆنێتی وەڵامدانەوە.

وتەبێژێكی مەی وتی: "کەشتیەکە بە پاساوی ساختە و نایاسایی دەستی بەسەردا گیرا و ئێرانیەکان دەبێت دەستبەجێ خۆی و ستافەکەی ئازادبکەن."

"هەوڵی رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئێران نادەین بەڵام ئەوە ناپەسەند و تەواو وروژێنەرە دەست بەسەر کەشتییەكدا بگریت کە کاری رەوای خۆی دەکات لەڕێگەی هێڵێکی کەشتیەوانیی نێودەوڵەتییەوە."

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، جێرێمی هەنت، چاوەڕێدەکرێت دواتر دووشەممە لە پەرلەمان بدوێت.

یەکێتی ئەوروپا سەرکۆنەی کارەکەی ئێرانی کردووە و هەنت یەکشەممە قسەی لەگەڵ هاوتا فەرەنسی و ئەڵمانیەکەی کرد.

لە بەیاننامەیەکی بەریتانیادا هاتووە كه‌ ئەوەیان پەسەندکرد کە "رەوتی سەلامەتیی کەشتیەکان لەڕێگەی گەرووی هورموز كاری پێشینه‌ی باڵا بێت بۆ نەتەوەکانی ئەوروپا، لەکاتێکدا خۆلابدرێت لە ئەگەری هەر بارگرژییەك لە ناوچەکە".

عومان داوای ئازادکردنی ستێنا ئیمپێرۆی کردووە و داوای لە لەندەن و تاران کردووە کێشەکەیان لەڕێی دبلۆماسیەتەوە چارەسەربکەن.

سعودیە سەرکۆنەی گرتنی کەشتیەکەی کرد لەلایەن ئێرانەوە و بە "تەواو ناپەسەند"ی لەقەڵەمدا و داوای لە دەسەڵاتەکانی دونیا کرد تا "کاربکەن بۆ بەرگرتن بەو جۆرە رەفتارانە".

'نیگەرانییه‌كی زۆر'

هەردوو کوێت و قەتەر رایانگەیاند كه‌ به‌ "نیگەرانییه‌كی زۆره‌وه‌" چاودێریی پێشهاتەکان ده‌كه‌ن لە ناوچەکە و داوایان لە هەموو لایەنەکان کرد ددان به‌خۆیاندا بگرن.

حکومەتی کوێت لە بەیاننامەیەکدا کە لەسەر ئاژانسی کوەیت نیوز بڵاوبووه‌وە، رایگه‌یاند: "ئەم کارانە هەڵایسان و بارگرژی زیاد دەکەن و سەلامەتیی کەشتیەوانی دەخەنە بەردەم هەڕەشەی راستەوخۆ."

وەزیری کاروباری گواستنەوەی ئێران، محەمەد ئیسلامی یەکشەممە وتی هاوکات، کەشتییەکی ئێرانی كه‌ له‌ سعودیه‌ راگیرابوو كاتێك ناچاربوو بۆ چاككردنه‌وه‌ لە بەنده‌ری جەددە لابدات، ئازادکرا و گەڕایەوە بۆ کۆماری ئیسلامی.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی دەوڵەت، ئیرنا، ئیسلامی وتی کەشتیی هەپینس 1 "ئازادکرا دوای دانوستان" و لەئێستادا بەرەو ئاوەکانی کەنداو دەڕوات.

ئاژانسی هەواڵی شانای وەزارەتی نەوتی ئێران ئەوکات رایگەیاند كه‌ کەشتیەکە ناچارکراوە بۆ چاککردنەوە بڕوات بەرەو سعودیە لە سەرەتای ئایاردا دوای ئەوەی "مەکینەکەی لەکارکەوت و کۆنترۆڵی له‌ده‌ست دا".

ئەو لەنگەرگرتنە ناوازه‌یه‌ سه‌رباری زیادبوونی بارگرژییه‌كانی نێوان ئێران و سعودیە هات.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500