هه‌واڵه‌كانی عێراق

نەتەوە یەکگرتووەکان خوێندنگەکانی فەلوجە نۆژەندەکاتەوە

نەتەوە یەکگرتووەکان دەستیکردووە بە نۆژەنکردنەوەی 20 خوێندنگە لە فەلوجە کە لەلایەن رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ه‌وه‌ تێکشکاون لەکاتی دەستبەسەرداگرتنی پارێزگای ئەنباردا، بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی فەلوجە دووشەممە (25 تشرینی دووەم) رایگەیاند.

بەڕێوەبەری پەروەردەی فەلوجە، محەمەد حەلبوسی، لە بەیاننامەیەکدا وتی: "رێکخراوێکی نەتەوە یەکگرتووەکان یەکشەممە دەستیکرد بە بنیاتنانەوە و چاککردنەوەی 20 قوتابخانەی سەرەتایی لە فەلوجە کە لە ئۆپەراسیۆنە تیرۆرستیه‌كانی داعشدا تێكدرابوون."

وتیشی ئەوە بەشێکە لە "هەوڵەکان لەلایەن رێکخراوە جۆراوجۆرەکانی جیهانه‌وه‌، بەزۆری نەتەوە یەکگرتووەکان، بۆ یارمەتیدانی چەسپاندنی ژیانێکی باشتر بۆ دانیشتوانی فەلوجە".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500