هێزەکانی عێراق شەش ئەندامی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان دەستگیرکرد کە خۆیان لەنێو ئاوارەکان و ناوچە گوندنشینەکانی حەمام عەلیلدا شاردبووهوە لە باشوری موسڵ، وەزارەتی ناوخۆ دووشەممە (27 تشرینی دووەم) رایگەیاند.
وتەبێژی وەزارەتهكه، عەمید سەعد مەعەن، بە دیارونای وت: "هێزە ئەمنیەکان ئۆپەراسیۆنی جیاجیایان ئەنجامداوە لە شەوی رابردووەوە و شەش تیرۆریستی داعشیان دەستگیرکردووە، لەنێویاندا ئەندامێکی مەترسیدار."
وتی لە موسڵ هەڵاتبوون، لەکاتی ئۆپەراسیۆنەکانی رزگارییدا بۆ گوندەکانی دەوروبەر کە توانیبوویان بەهۆی ناسنامەی ساختەوە خۆیان بشارنەوە.
وتیشی: "هاریکاریی سەرەکی لەلایەن دانیشتوانەوە یارمەتی ئاشکراکردنی شوناسی راستەقینەیانی دا." ههروهها وتی دەستبەسەرەکان ئەندامێکی داعشیان لەنێودایە کە لە مەیدانی گشتی ناوەڕاستی موسڵدا سێدارەی ئەنجامدابوو.