هه‌واڵه‌كانی عێراق

6 گومانلێکراوی تیرۆریزم دەستگیرکران لە نەینەوا

شەش گومانلێکراوی دەوڵەتی "رێکخراوی ئیسلامی" (داعش) لە موسڵ دەستگیرکران بە پشتبه‌ستن به‌و زانیاریانەی لەلایەن دانیشتوانەوە درابوون، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا، نەجمەدین کەریم جبوری، هەینی (22 کانونی یەکەم) رایگەیاند.

جبوری بە دیارونای وت: "بە پشتبەستن بەو زانیاریانەی لەلایەن خەڵکی نێوخۆییه‌وه‌ درابوون و به‌پشتگیری هەوڵە هەواڵگرییه‌كان، سوپا شەش ئەندامی داواکراوی داعشی دەستگیرکرد لەکاتی ئۆپەراسیۆنیکی گەورەی گەڕاندا لە گەڕەکەکانی تەموز و وەحدە."

وتیشی: "هێزەکانی سوپا چەکی سوکیان بە بەنکراوان گرت، لەنێویاندا دەمانچەیەك کە هی ئەندامێکی هێزه‌ ئەمنیه‌كان بوو كه‌ چەند مانگێك لەمەوبەر كوژرا."

هەروەها وتی: "ئۆپەراسیۆنەکان بۆ دەستگیرکردنی ئەندامە ماوەکانی داعش لە موسڵ بەردەوامن به‌هۆی هاوکاریی خەڵکی نێوخۆییه‌وه‌ لەگەڵ هێزە ئەمنیەکاندا."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500