هه‌واڵه‌كانی عێراق

عێراق 22 کەس دەستگیردەکات له‌سه‌ر 'هاندانی رەگەزپەرستی'

هێزە ئەمنیەکانی عێراق 22 کەسیان دەستگیرکردووە بەتۆمەتی بڵاوکردنەوەی دوبەرەکی رەگەزپەرستانه‌ و مەترسی خستنەسەر ئاشتی کۆمەڵایەتی، وەزارەتی ناوخۆی عێراق دووشەممە (6 تشرینی دووەم) رایگەیاند.

وەزیری ناوخۆی عێراق، قاسم ئەعرەجی، دووشەممە وتی: "هێزە ئەمنیەکان لەماوەی دوو رۆژی رابردودا 22 کەسیان دەستگیرکردووە بەتۆمەتی هاندانی رەگەزپەرستی لە کەربەلا و بردونیەتیە بەردەم دادگا."

وتیشی: "تۆمەتباركراوه‌كان ئاشتی کۆمەڵایەتی ده‌خه‌نه‌ مەترسییەوە لە وڵاتدا لەڕێگەی بانگەشەی رەگەزپەرستانەوه‌ بۆ دووبه‌ره‌كی خستنه‌نێو عێراقیه‌كانه‌وه‌."

هەروەها وتی: "دەزگا ئەمنیەکان به‌دوی هەموو ئەوانە ده‌كه‌ون کە هەمان کار ئەنجامدەدەن کە تاوانێکه‌ له‌لایه‌ن یاساوه‌ سزای له‌سه‌ر دانراوه‌."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500