هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق هێرشێکی خۆکوژی لە دیالە پوچەڵدەکەنەوە

دوو خۆکوژ كه‌ پلانیان دانابوو لەنێو مەدەنیەکانی پارێزگای دیالەدا له‌ باكور خۆیان بتەقێننەوە، کوژران، وەزارەتی ناوخۆی عێراق دووشەممە (18 ئەیلول) رایگەیاند.

وتەبێژی وەزارەت عەمید سەعد مەعەن بە دیارونای وت هێزە ئەمنیەکان پێشڕەویی دوو کەسیان وەستاند کە ئامادەکارییان کردبوو بۆ هێرشێکردنەسەر كه‌ۆمه‌ڵێك مەدەنی کە سەیری یارییەکی تۆپی پێیان دەکرد لە کافێیەكدا، شەوی یەکشەمە لە گەڕەکی موقدادیە جیهاد.

مەعەن وتی یەکەمیان دوای ئەوەی لە کافێکە نزیکبووه‌وە هێزە ئەمنیەکان گومانیانلێکرد و کوشتیان.

وتیشی: "ئەویتریشیان دوایکەوتن و کوشتیان دوای ئەوەی رەتیکردەوە خۆی بدات بەدەستەوە و تەقەی لە هێزە ئەمنیەکان کرد بە چەکێکی بچوك کە پێی بوو."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500