هه‌واڵه‌كانی عێراق

هاوپەیمانان داوا لە بەغدا و کوردەکان دەکەن دوورکەونەوە لە 'کرده‌وه‌ی وروژاندن'

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کە دژی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) شه‌ڕده‌كات، دووشەممە (16 تشرینی یەکەم) داوای لە بەغدا و کورده‌كانی عێراق کرد "دوورکەونەوە لە کرده‌وه‌ وروژێنه‌ره‌كان"، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

دوایئەوەی هێزەکانی عێراق دەستیانكرد بە ئۆپەراسیۆنێك بۆ گرتنەوەی چەند بەشێکی پارێزگای کەرکوك، لیوا رۆبێرت وایت، کە فەرماندەیەکی گشتی هاوپەیمانانە، وتی: "ئێمە بەردەوامین لە پشتگیریکردنی دایەلۆگ لەنێوان دەسەڵاتدارانی عێراقی و کوردیدا."

وتیشی: "هەموو لایەنەکان دەبێت سەرنجیان لەسەر تێکشکاندنی دوژمنی هاوبەشمان، داعش، بێت لە عێراق."

ئۆپەراسیۆنەکەی عێراق ئامانجی گرتنەوەی پێگە نەوتی و سەربازیەکانە لە کەرکوك کە هێزە کوردیەکان دەستیان بەسەرداگرت لە شەڕکردندا دژی داعش و ئەمەش دوای ریفراندۆمی مانگی رابردوو دێت کە پشتگیری کوردەکانی عێراقی بەخۆیەوە بینی بۆ سەربەخۆیی بۆ هەرێمه‌كه‌یان له‌ باکور.

بەرپرسێکی کورد وتی لانیکەم 10 شەڕکەری کورد کوژران و 27 ی تریش بریندار بوون لەکاتی شەڕکردندا لە شەودا لەگەڵ هێزە سەربازیەکانی عێراق.

بەیاننامەکەی هاوپەیمانان رایگەیاند هێزەکانی هاوپەیمانان پشتیوانی ئەو چالاکیانە ناکات لەلایەن هه‌ردوو حکومەتی عێراقی و کوردیه‌وه‌ لەدەوروبەری کەرکوك.

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی میسر دووشەممە داوای لە حکومەتی فیدڕاڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد دانبەخۆیاندا بگرن، پێگەی ئەحرار ئۆنڵاین رایگەیاند.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند هێزەکانی عێراق و هێزه‌ کوردیه‌كان دەبێت دوورکەونەوە لە چوونەناو پێکدادان کە دەبێتە زیادکردنی گرژی و ناسەقامگیری لە ناوچەکەدا

وەزارەتەکە داوای لە هەموو لایەنەکان کرد دەستبکەن بە دایەلۆگ و سازشكردن لەسەر چارەسەرەکان بۆ پوچەڵکردنەوەی قەیرانێك کە دەشێت لێکەوتەی مەترسیداری هەرێمی و نێودەوڵەتیی هەبێت.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500