هه‌واڵه‌كانی عێراق

میسر ناوبژیوانی ئاگربەستی باشوری دیمەشق دەکات

چەند لایه‌نێكی سوری لەسەر ئاگربەست رازیبوون لە باشوری دیمەشق وەك بەشێك لە دەستپێشخەری میسر-روسیا، پێگەی عەرەبی ئەحرار پێنجشەممە (12 تشرینی یەکەم) رایگەیاند.

ئاگربەستەکە لەنێوان گروپە سەربازیەکانی جەیش ئەلشام، جەیش عەبابیل و ئەکناف بەیت مەقدیسدا ئەنجامدرا.

دوای کۆبوونەوەیەك لەنێوان باڵه‌ سوریەکاندا، محەمەد عەلوشی سەرۆکی نوسینگەی سیاسی جەیش ئیسلام سوپاسی میسری کرد بۆ رۆڵی لە دانوستانەکان و هاندانی چارەسەرێکی سیاسیدا بۆ قەیرانی وڵاته‌كه‌.

رێککەوتنەکە بریتییە لە کردنەوەی ئەو رێگایانەی لەلایەن چەکدارانەوە کۆنتڕۆڵکراوە لە ناوچەکە بۆ رێگەدان بە مەدەنییان تا لەوێوە بڕۆن و کۆتایی بهێنن بە ئاوارەبوونی زۆرەملێی دانیشتوان.

هەروەها ئەوەی دیاریکرد کە هەر باڵێکی سەربازی بیەوێت بێتەناو رێککەوتنەکەوە ئەوا دەرفەتی هەیە بۆ ئەوە.

عەلوش وتی میسر سووربووە لەسەر ئەوەی دەبێت گەمارۆی سەر رۆژهەڵاتی غۆتە بشکێت و کۆمەکی تەواو بۆ کەمکردنەوەی نەهامەتی دانیشتوان لە ناوچەکەدا بەشێکی رێککەوتنەکە بێت.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500