هه‌واڵه‌كانی عێراق

سوریا دەگاتە رێکەوتن لەگەڵ ئۆپۆزسیۆن سەبارەت بە شاری دەرعا

میدیای دەوڵەتی سوریا چوارشەممە (11 تەمموز) رێکەوتنێکی پشتڕاستکردەوە لەنێوان رژێم و شەڕکەرانی ئۆپۆزسیۆندا كه‌ به‌وپێیه‌ ئۆپۆزسیۆن چەکە قورسەکانی رادەستبکات لە باشوری شاری دەرعا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

رێکەوتنێك بەهەمان ناو هەینی راگەیەندرا بۆ پارێزگاکە بەگشتی.

بەڵام جێبەجێکردنی بە سێ قۆناغ دانراوە: یەکەم لە رۆژهەڵاتی پارێزگاکە، دواتر له‌ بەشەکانی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆندا لە دەرعای ناوەندی پارێزگاکە و لەکۆتاییشدا له‌ رۆژئاوای پارێزگاکە.

ئاژانسی سەنای هەواڵی دەوڵەت رایگەیاند كه‌ بەپێی رێکەوتنەکە سەبارەت بە ناوچەکانی شاری دەرعای ژێردەستی ئۆپۆزسیۆن، شەڕکەرانی ئۆپۆزسیۆن دەبێت چەکە قورس و مامناوەندەکانیان رادەستبکەن.

راشیگەیاند كه‌ رێکەوتنەکە رێدەدات بەو "شەڕکەرانەی دەیانەوێت چارەنوسیان لەگەڵ رژێم بێت" و بمێننەوە و "ئەوانەشی رێککەوتنەکە رەتدەکەنەوە دەتوانن شارەکە بەجێبهێڵن".

بەگوێرەی روانگەی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، هێزەکانی رژێم ئێستا لەسەدا 80 پارێزگای دەرعایان گرتۆتەوە.

هەندێك ناوچەی رۆژئاوای پارێزگاکە لەژێردەستی ئۆپۆزسیۆندا دەمێننەوە لەکاتێکدا رێکەوتنەکە بەشی باشوری رۆژئاوا لەخۆناگرێت کە لەژێردەستی جەیش خالید ئیبن وەلیدی سەر بە رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)دایە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500