فڕۆکە جەنگیەکانی عێراق کەمپێکی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان لە بیابانی ئەنبار وێرانكرد، وەزارەتی بەرگری سێشەممە (10 تشرینی یەکەم) رایگەیاند.
وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "کەمپێکی گەورە و شاراوەی داعش، لەشێوەی ئەو درزانەی لە بیاباندا دروستدەبن، دۆزرایەوە."
بەیاننامەکە رایگەیاند فڕۆکە جەنگیەکانی سوپا کەمپەکەیان بۆمبارانکرد، 15 ئۆتۆمبیل و سێ محەویلەی گەورەی کارەبایان تێکشکاند، لەگەڵ سوتاندنی چەندین خێمەی قەبارە جیاواز.
راشیگەیاند: "درزی گەورە هەن لە گردەکانی هاوسێیدا و حاویهی گەورەیان تێدایە." ئاماژەشی بەوە کرد کە کاروانێکی سوپای عێراق نێردراونەتە کەمپەکە.
بەیاننامەکە رایگەیاند کەمپەکە کەوتۆتە کیلۆ 160ەوە، 40 کیلۆمەتر خۆرئاوای شاڕێگەی نێودەوڵەتی ئەنبار.