هه‌واڵه‌كانی عێراق

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی 2 پێگەی داعش تێکدەشکێنێت لە قائیم

فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە هەماهەنگی هێزەکانی عێراق لە ئەنبار دوو پێگەی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان کردە ئامانج لە قائیمی نزیك سنوری سوریا و تێکیانشکاندن، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار پێنجشەممە (28 ئەیلول) رایگەیاند.

وتەبێژی فەرماندەییەکە، عەقید محەمەد دولەیمی، وتی ئامانجی یەکەم کە لە ناوچەی ماکر سیب بوو لانیکەم 10 ئەندامی داعش و چەك و کەلوپەلی جۆراوجۆری تێدابوو.

وتی ئامانجەکەی تریش کە لە حوسەیبە بوو "نزیکەی 300 موشەکی کورتمەودای تێدابوو کە هەمویان تێکشکێندران."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500