هه‌واڵه‌كانی عێراق

سوپای عێراق حەشارگەکانی داعش لە بیابانی ئەنبار دەکاتە ئامانج

هێزێکی سوپای عێراق حەشارگەیەکی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ی کردە ئامانج لە بیابانی ئەنبار، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار هەینی (14 تەمموز) رایگەیاند.

وتەبێژی فەرماندەییەکە، عەقید محەمەد تالیب دوله‌یمی بە دیارونای وت كه‌ سوپا، بەپاڵپشتی هێزی ئاسمانی، "چووە ناو وادی سامیل لە باشوری بیابانی ئەنبار، هەینی و چەند ئۆپەراسیۆنێکی شەنوکەوی گەورەی ئەنجامدا دوای ئەوەی زانیاریی پێگەیشت دەربارەی چالاکیی داعش لە ناوچەکە".

وتی: "هێزەکانمان ئەشکەوتێکیان دۆزییەوە کە دوو ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو و ئۆتۆمبیلێکی ئامادەکراو بۆ گواستنەوە و بەرمیلێکی عەمبارکردنی سوتەمەنی تێدابوو."

وتیشی حەشارگەیەکی داعشیان دۆزییەوە و بەتەواوی تێکیانشکاند کە تەقەمەنی و چەك و زەخیرەی سەربازیی تێدابوو.

هه‌روه‌ها وتی: "چەکدارانی داعش لە شوێنەکە هەڵاتن لەدوای گەیشتنی هێزەکانی عێراق."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500