هه‌واڵه‌كانی عێراق

لە جەژندا پۆلیسی دیالە 25 داواکراوی دەستگیرکرد

پۆلیسی عێراق 25 کەسی داواکراوی تیرۆریزم و تاوانی دیکەی دەستگیرکردووە و دەستیگرتووه‌ بەسەر شوێنکارێکدا بۆ دروستکردنی تەقەمەنی لە چیاکانی حەمرین وەك بەشێك لە پلانی ئەمنیی جەژنی قوربان، فەرماندەیی پۆلیسی دیالە چوارشەممە (6 ئەیلول) رایگەیاند.

بەڕێوبەری پۆلیسی دیالە، لیوا جاسم سەعدی، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا وتی: "هیچ رووداوێکی ئەمنی رووینەدا."

وتیشی دوو پێگەی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) تێكشکێنران، یەکشەممە حەشارگەیەکی جبەخانە و زەخیرەی سەربازی و ژمارەیەك بۆمبی دەستکرد دەستیان بەسەردا گیرا لە باخەکانی ماخیسادا.

هه‌روه‌ها وتی 25 کەسی داواکراو دەستگیرکران، لەنێویاندا 11 گومانلێکراو بە تیرۆرو 14 داواکراو لەسەر تاڵانی و کوشتار و تاوانی رفاندن.

وتیشی: "دەستگیرا به‌سەر شوێنکارێکدا بۆ بۆمبڕێژکردنی ئۆتۆمبیل و دروستکردنی بۆمبی دەستکرد لە چیاکانی حەمرین."

وتی شوێنکارەکە ژمارەیەك پشتێنی بۆمبڕێژكراو و بۆمبی دەستکرد و ئامراز و ماددەشی تێدابوو بۆ دروستکردنیان.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500